tgoop.com/chirok2/1988
Last Update:
.
🦋 🌺 🦋 🌺 🦋 🌺
{ چـیـرۆڪـی }
( ماددەی هۆشبەر )
[ بـەشـی یـەکـەم ]
نوسین و خوێندنەوەی /
ڪـامـەران ئـاشــنـا
خۆشەویستانـم ، ئەم بابەتە بەسەرهاتێکی خۆمە و ئەمەوێ بۆتانی بخەمە ڕوو وەکو خۆی بەو هیوایەی سودی هەبێت بۆ هەموو لایەک.
لای هەموان ئاشکرایە ، مادەی هۆشبەر ترسناکترین دیاردەیه و ڕوو لە هەر کۆمەڵگایەک بکات لەبەر یەکی هەڵ دەوەشێنێتەوە .
بە داخ و پەژارەیەکی ئێجگار زۆرەوە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەدەستی دوژمنانی کورد زۆر بەر بڵاو تەنیویەتەوە و پریشکی ئەو بەدبەختیە بەر باشوریش کەوتوە.
بۆیە کاری هەموو لایەکمانە هەریەکەو لە جێی خۆیەوە چۆن بۆی ئەگونجێ و چی پێ ئەکرێ بۆ بەرگرتن لەم شاڵاوی ماڵ وێرانیە قۆڵی مەردایەتی لێ هەڵبکەین .
خۆشەویستانم بەندەش وەک زۆرێک لە خێزانە ئاوارەکانی باشور و لە کاتی کۆ ڕەوە مێژوییەکەی بەهاری (1991 )زایینی بۆ درێژە دان بە ژیان ڕێمان کەوتە ڕۆژهەڵاتی کوردستان .
بۆچەند ساڵێک لەگەڵ خانەوادەکەم لەم شارە ئازیزانەی ڕۆژهەڵات درێژەمان بە ژیان دا .
[ شاری سەربەرزی بـانـە ... بـۆکـان ... سـەقـز ... دیواندەرە ... مـەریوان ... سەوڵاوا ]
لە دوا وێستگەی ئەو ژیانەی بەسەرمان برد ژیان گەیاندمیە شاری عەرەب نشینی ( ئەهواز ) .
لە ماوەی ئەو چەند ساڵە بێجگە بە ئاشنا بوونم بە داب و نەریت و کلتوری ڕۆژهەڵات و ئێران .
هەروەها ئاشنا بووم بەو دیاردە ترسناکەی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستانی گرتۆتەوە ( ماددەی هۆشبەر ) زۆر هەوڵی کۆکردنەوەی زانیاریم دا لەو بارەیەوە و توانیم هەندێ زانیاری گرنگ لەو بارەیەوە دەست بخەم .... بەڵام هیچیان بەو ئەندازەیە سودیان بۆم نەبوو کە لەم بەسەرهاتە چیرۆک ئامێزە بۆتانی ئەخەمە ڕوو .
بەو هیوایەی سود بەخش بێت بۆ هەموولایەك .
≈≈≈≈⇔≈≈≈≈⇔≈≈≈≈
دوایی گەڕانەوەم لە ڕۆژهەڵات ساڵی ( 1995 )زایینی بۆ باشوری کوردستان .
له ساڵیْ(1997 )ی زایینی واتە [ 23 ] ساڵ لەمەوبەر ، چاوم کەوت بە بەڕێزێکی شاری دیواندەرە و ماوەیەک لە خزمەتیا بووم ... دوای پرسیار کردنم لە دۆستانی ئەو شارەی ماوەی نۆمانگ ماڵم لەوێ بوو .
لە وەڵامی هەواڵ پرسینی هاوڕێیەکم بە ناوی (( جەلالی نەسرینی ))کە تێکەڵاوی خانەوادەیمان هەبوو بەیەکەوە ... میوانەکەم وتی : ئاغا جەلال لەوەتەی وازی لەو مەوادە پیسە هێناوە ، سوپاس بۆ خوا ... خوا پێگەیەکی گەورەی پێ بەخشیوە.
بەو وەڵامە توشی شۆک بووم و بە میوانەکەم وت : بۆچی کاک جەلالیش ئالودەی ماددەی هۆشبەر بوو ؟!
میوانەکەم وتی: بۆچی نەتزانیوە ؟!
لە وەڵامدا وتم : نەوەڵڵا .
[ لە دڵی خۆمدا ئەموت : سەیر لەوەدایە ئەو هەموو ماوەیە لەگەڵ ئەو بەڕێزە تێکەڵ بووم کەچی نەمزانی بوو ئالودەی ماددەی هۆشبەر بووە ]
میوانەکەم لە وەڵامدا وتی : زۆر ئالودە بوو گەشتبووە دوا قۆناغەکانی ئالودەیی و
بەرەو مردن هەنگاوی دەنا واتە ( تەزریقی هێرۆین ) لەو کاتە هەستیارە تەرکی دا .
دوا بە دوایی ڕۆشتنی میوانەکەم ، بڕیارم دا بچم بۆ شاری دیواندەرە بۆ دیدەنی هاوڕێی بەڕێزم کاک جەلالی نەسرینی ... بەو هیوایەی زانیاری باشی لێ وەرگرم ، بۆ ئازیزانی باشور بیخەمە ڕوو .
دوای چەند ڕۆژێ کەوتمە ڕێ بەرەو ڕۆژهەڵاتی کوردستان و شاری دیوارە و بۆ ماڵی کاک جەلالی نەسرینی .
ئـەو ئێوارەیە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و لە شارە ئازیزەکەی دیواندەرە لە ماڵی هاوڕێی خۆشەویستم ، کاک جەلالی نەسرینی بووم بە میوان ... جوانترین پێشوازی و میوانداریان لێکردم ، کە بۆ هەمیشە لە یادەوەریمدا ئەمێنێتەوە .
دوای نان خواردانی ئێوارە و لە کاتی چاخواردنەوە لێم پرسی : کاک جەلال بیستومە پێشتر ئالودە بووی بە ماددە هۆشبەر ؟
بە زەردەخەنەیەکی تاڵەوە وتی : بەڵێ .
وتم : چۆن توانیت تەرکی بکەیت ؟
چونکە بیستومە ئەوانەی ئالودە ئەبن بە ماددەی هۆشبەر ناتوانن تەرکی بکەن .
لە وەڵامدا وتی : هیچ شتێک لە ژیاندا نی یە لە دەرەوەی ئیرادەی مرۆڤ بێت ئەگەر کۆششی بۆ بکەیت .
.
BY 📓هەوارگەی چیرۆك و دراما
Share with your friend now:
tgoop.com/chirok2/1988