tgoop.com/darkhomme/118
Create:
Last Update:
Last Update:
...
لەگەڵ گۆرانیەکی کەمەندی'دا دڵشکان و زویربوون لەبیردەکەین گەر بۆ ساتێکی کەمیش بێت هەوڵدەدین ئەم وشەیە دابماڵین بۆ کردەیەکی جوانتر، هەوڵدەدەین ئەو هەموو غەمگینەی لە تەواوی ڕۆژدا بەسەرمان دێت بگۆڕین بۆ دڵخۆشی و هێمنییەکی کاتی، بەڵام دەکرێت ؟ ئاخۆ چۆن دەکرێت ؟ بیردەکەمەوە هەر ناکرێت، مرۆڤی ئێستا جۆرێکی دەگمەنن، دەگمەنیەکی ناشرین کە چیتر جوانیان لێ سەوزنابێت چیتر هیچ جوانییەک خەبەریان ناکاتەوە لە تەواوی هەفتەدا دڵت دەشکێن و غەمگینت دەکەن پاشان وشەیەکی دەستکردیان خولقاندوە کە پێی دەڵێن «ببورە» بەڵام چیتر نامەکانی حەبیبەو کاڵەبەی کەمەندی ئەوان خەبەرناکاتەوە
BY ماڵـی تاریک ©
Share with your friend now:
tgoop.com/darkhomme/118