tgoop.com/eph1meral/41509
Create:
Last Update:
Last Update:
به‌یانی بوو وه‌ک ئێستا ؛
جوانترین سات بۆ ونبوون
تۆ له چاوه‌ڕوانیی مندا
منیش له سۆراخی هیچدا
به‌یانی بوو وه‌ک ئێستا
نه هه‌تاو بوو، نه سێبه‌ر
نه بێده‌نگی، نه په‌یڤین
نه كۆتایی دیار بوو، نه
سه‌ره‌تا به ته‌نیا رێیه‌كی
واڵا و دوو جه‌سته‌ی شه‌كه‌ت
دوو تارمایی دره‌وشاوه‌ی
ساتێكی ئه‌ودیو زه‌مان
له‌ودیو ساته‌كانه‌وه
بولێڵ و چاوه‌ڕوانی بوو
وه‌ك كوێر ده‌ستم ده‌گێڕا
چنگم پڕی بۆشایی بوو
پڕی گومان و ترس
پڕی بێكۆتایی بوو
له‌وسه‌ری مه‌ودایه‌كانیش
تۆ دیار نه‌مایت
زه‌مان وه‌ستا ،
به‌یانی بوو وه‌ک ئێستا..
- ڕەفیق سابیر ،
BY ephmeral - بەسەرچوو
Share with your friend now:
tgoop.com/eph1meral/41509