tgoop.com/havalkordish/5346
Last Update:
ئەفسانەی شاماران
لە کولتووری کوردیدا چەندی ئەفسانە و چیرۆکی جیاواز دەگێڕنەوە، ئەفسانەی شاماران یەکێکە لە ناودارترینیان، زیاتریش وێنەی شاماران لەسەر نەخش و نیگارەکان و کەرەستەکانی مێردینی باکووری کوردستان دەبینرێت، بە ئەفسانەی ئەو ناوچەیە دادەنرێت.
وەک دەگێڕنەوە، ڕۆژێک کوڕێکی خێزانێکی هەژار بە ناوی جەمشاب لەگەڵ هاوڕێکانی دەچنە ئەشکەوتێک بۆ هێنانەوەی هەنگوینی ناو ئەشکەوتەکە لەوکاتەدا هاوڕێکانی جەمشاب لە ئەشکەوتەکەدا بەجێدەهێڵن , ئەویش درک بە دەرچەیەکی ڕووناکی دەکات لە ئەشکەوتەکەدا و وردە وردە ئەو شوێنە هەڵدەکەنێت و دەبینێت باخچەیەکی پر لە جوانی و گوڵ و گوڵزار لەو دیوی کونەکەدا هەیە کاتێک جەمشاب هەنگاوێک دەنێت بۆ ناوباخچەکە دەبینێت کە کۆمەڵێک مار پێشوازی لێدەکەن و بەرەو ڕووی دێن، لە ناویشیاندا مارێکی شوخ و شەنگ کە نیوەی جەستەی کچێکی جوان بوو بەناوی شاماران بووە کە شا و سەرکردەی مارەکانی ترە ,بە گوێڕەی سەرچاوەکان ناوی شاماران لە زمانی فارسییەوە وەرگیراوە شاە بە واتای پاشا و ماران بە واتای مارەکان دێت , جەمشاب زۆر بیری خێزانەکەی دەکات و داوا لە شاماران دەکات کە هاوکاری بکات بگەرێتەوە بۆ ناو خێزانەکەی شاماران ڕازی دەبێت بە داواکەی بە مەرجێک کە شوێنەکەیان لای هیچ کەسێک نەدرکێنێت جەمشاب بە مەرجەکە ڕازی دەبێت و دەگەرێتەوە بۆ ناوخێزانەکەی ڕۆژێک پادشای وڵات نەخۆش دەکەوێت و حەکیمانی وڵات پێیان ڕادەگەیەنن کە نەخۆشییەکانی پادشا تەنها بە خواردنی گۆشتی شاماران تێدەپەرێت بەمەش جامشاب شوێنی شاماران بە دەسڵاتدارانی وڵات دەڵێت و پادشا لە نەخۆشییەکە ڕزگاری دەبێت و بەمەش جەمشاب خەڵات دەکرێت و دەبێتە وەزیر و لەو کاتەوە جەمشاب وەک حەکیمی لوقمان ناوی دەرکردوە, بەڵام بە گوێرەی ئەفسانەکان تاکو ئێستا مارەکان نەیانزانیوە کە شاماران مردووە.
لێرەوە شاماران وەکوو سیمبولێکی جوانی لە زۆربەی کارە دەستی و کەرەستە جوانکارییەکانی ناوماڵدا دەنەخشێنرێت و بووەتە مۆرکی ناوچەکە.
#kurdsat
@www.tgoop.com/havalkordish
BY منوچهر کلشی پور
Share with your friend now:
tgoop.com/havalkordish/5346