tgoop.com/havalkordish/5367
Last Update:
کورد و ماتریکسەکەی
مانای ماتریکس لە دەروونناسیدا، پەڕژین و زیندانێکی دەروونییە کە بۆ کۆنترۆڵکردنی ژیانی مرۆڤەکان بە شێوەیەک پێکهاتووە یان مرۆڤ خۆی پێکیهێناوە کە بە دەستکاریکردنی مێشک و هەست و بڕواکان، بە هاندانی ترس و سۆز و بیرکردنەوە ئاست نزمەکان و بیروبڕوای سنووردار و بنیاتنانی زیندانێکی دەروونی، مرۆڤ، سنووردار دەکات و دەیخاتە تەڵەوە و بێ ئەوەی خۆی بزانێت وەک خزمەتکاری ئامانجگەلی لاوەکی بەکاریان دەهێنێت و ڕێگە نادات مرۆڤ، هێز و توانای خۆی بۆ مەبەستی باڵا، بەکار بهێنێت.
ئەم بیرکردنەوە چەوتانە ئەوەندە ئێمە دەگرێتەوە و گیرۆدەمان دەکات و هێندە بە یەخسیرمان دەبات کە پرسە سەرەکییەکە و ڕاستی باڵا و حەقیقەت لە مێشکی خۆماندا پشتگوێ بخەین و بیکەین بە سێبەر و دەگاتە ئەو ئاستەی کە تەنانەت ئەوانەی باسی حەقیقەت دەکەن بە گەمژە و نەزان و وەهمی تۆمەتبار دەکەین.
ماتریکسی کوردەکان چییە؟
ئێستا و لە هەلومەرجێکدا کە جیهان لەو ڕاستییە تێگەیشتووە کە پێکهێنانی قەوارەیەکی سەربەخۆ بۆ کورد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەتوانێت ڕێکخستنەوە و ڕێکوپێکی و گەشەسەندن بۆ جیهانی داهاتوو بهێنێتە ئاراوە و ئەوە چیدیکە پێویستی بێملاولایە، ئێمە هێشتا لە ماتریکسی بەردەوامیی ژیانکردن و پێکەوەژیان لەگەڵ وڵاتانی داگیرکەر بە مۆدێلێکی نوێ، جیاوازی ئایدیۆلۆژی، ناکۆکی بێکۆتایی حیزبی، مشتومڕی بێ خودا و ئیماندار، گرفتی ئایینزا و وەهمی پیلانگێڕی، خۆمان لە حەقیقەت دوور دەخەینەوە و بەردەوامین لە هەڵهاتن لە وێنا گەورەکە و کاتێکیش ڕووبەڕووی ڕاستییەکە دەبینەوە، هەمیشە ڕستەگەلی "ناتوانین"، "لاوازین"، "نەزانین"، "نابێت"، "ناکرێت"، "ناهێڵن" و.... ئامادەن بۆ پێشکەشکردن بە خۆمان و بە یەکتر بۆ ئەوەی خۆمان بەر بە ئیرادەی خۆمان و بەر بە ئیرادەیەکی گشتی باڵا بگرین....
کاتی ئەوە هاتووە تاکی نەتەوەی کورد، دەسبەرداری ماتریکسەکان بێت و یەکجار بۆ هەمیشە کۆتایی بەو خولانەوە لە بازنەدا بهێنێت....
ت.ب: ئاڵقە- فیلمی ماتریکس ببینە و ئەگەر جاریک بینیوتە و هێشتا هەر خەریکی شەڕەگەڕەکی، جارێکی دیکەش سەیری کە.
BY منوچهر کلشی پور
Share with your friend now:
tgoop.com/havalkordish/5367