tgoop.com/jwanit/14570
Create:
Last Update:
Last Update:
به‌رامه‌ی پاش بارانی كه‌م ؛
له لا ملی جوانت ئه‌ده‌م
ئه‌تكه‌م به بووكی ئێواره و
زه‌رده‌په‌ڕت له‌به‌ر ئه‌كه‌م
شه‌و جێی شیعرت بۆ ڕائه‌خه‌م
تریفه‌ی مانگت پیا ئه‌ده‌م
ئه‌ستێره بۆت بجریوێنێ
فریشته‌ی خه‌و بتنوێنێ
نه‌رمه با شه‌پۆلـی قژت
به سه‌ر ڕووتـا ببا و بێنێ
خۆشه‌ویستیم بێته خه‌وتـوو
سپێده به ئاگات بێنێ
ئه‌گه‌ر ئه‌م دونیا گوڵێ بێ
تۆی ئافـره‌ت ڕه‌نگ و بۆیه‌تی
هه‌ر كه‌سێكیش تـۆی خۆش ناوێ
دیاره ڕقی له خۆیه‌تی.
| ڕەزا محمد ،
BY Jwanit |🤎.

Share with your friend now:
tgoop.com/jwanit/14570