tgoop.com/kiwmars/43104
Last Update:
🔺ئەو ڕۆمانە کوردییه‌ی کاری کردوەتە سەر ماکسیم گورگی
📌شرۆڤه‌یه‌کی کورت له سه‌ر ڕۆمانی
"شۆانی کورد" له نووسینی عەرەب شەمۆ
✍ ڕه‌شید ئەحمەدی‌فەڕ
🖊"پیره‌زستانی بێ‌موراد به‌ده‌م ئاویلکه‌دانه‌وه سه‌یری پشکووتنی ئاڵه‌کۆک و هاتنی وه‌رزی به‌هاری ده‌کرد"
"کۆچه‌ریه‌کان ژیانیان به هات و چۆ له نێوان زۆزان و ئاران تێپه‌ڕ ده‌بوو"
"گڤه‌ی با به‌نێو چیغ و ڕه‌شماڵی داوێنی چیای ئه‌له‌گۆزێ‌دا پیاسه‌ی ئه‌کرد"
"مستۆ له تاریکی شه‌ودا گه‌ڕاوه ئاوایی. هانی ڕه‌نجده‌ر و شۆان و پاڵه و ڕه‌شایی ئه‌دا بۆ"
پێک‌هێنانی جڤاتی گوند و ڕرزگاری له‌ده‌س شێخ و ده‌ره‌به‌گ و دابه‌ش کردنی زه‌وی وزار له‌نێوان کۆچه‌ری و ڕه‌شایی و بێ‌به‌شاند
ڕۆمانی "شڤانی کرمانجا"به سۆرانی"شۆانی کورد" له یه‌که‌م حه‌وڵه‌کانی سه‌رهه‌ڵدانی ژانری ڕۆمانی کوردی به‌هه‌ژمار دێ که له نیوچاره‌گی یه‌که‌می سه‌ده‌ی بیسته‌م و له گێژاوی ساڵانی نێوان شه‌ڕی یه‌که‌م و دووهه‌می جیهانیدا و ڕێک له ساڵی 1929له ئێره‌وانی پێته‌ختی ئه‌رمه‌نستان له چاپ دراوه.
ئه‌م ڕۆمانی که ده‌کرێ به سێ‌کوچکه‌ی یه‌که‌مین ڕۆمانی مۆدێرنی کوردی(له گه‌ڵ ژانی گه‌لی برایم ئه‌حمه‌د و پێشمه‌رگه‌ی ڕه‌حیمی قازی) ناوببرێ، له فۆڕمێک که ده‌وترێ رئالیسمی سوسیالیستیه و له ڕووی فۆڕم و ناوه‌رۆکه‌وه ده‌چته خشته‌ی ئه‌ده‌بیاتی ڕووسه‌وه، له زۆر لاوه له بۆاری گێڕانه‌وه و فۆڕم و ناوه‌رۆک، قه‌ره له قه‌ره‌ی ڕۆمانه شازه‌کانی دونیا و به‌تایبه‌تیش ڕۆمانی ڕووسی ده‌دا که ده‌زانین چه‌نده به هێز و پێزن.
ئاستی ئه‌ده‌بی و شێوازی گێڕانه‌وه و ورده‌کاری تەۆسیفاتی گوند و باژێڕ و چه‌م و چیا و داب و نه‌ریتی کوردانی ئاسیای ناوه‌ندی، ڕۆمانه‌که تا ڕاده‌یه‌که که نووسه‌ری به ناوبانگی ڕووسی ماکسیسم گورکی زۆر به ڕێزه‌وه له‌و ڕۆمانه ده‌ڕوانێ و ته‌نانه‌ت باسی کارتێکه‌ری ڕۆمانی "شۆانی کورد" له سه‌ر خۆی و باقی ڕۆمان نوسانی ڕووس ده‌کا.
عه‌ڕه‌بی شه‌مۆ به نووسینی ڕۆمانی شۆانی کورد(چه‌ند ڕۆمانی‌تریشی هه‌یه وه‌ک،قه‌ڵای دمدم و حه‌پۆ....)،تێکۆشاوه ژیان و ژینی کوردانی چیای ئه‌له‌گه‌زێ و ئه‌رمه‌نستان و سه‌رجه‌م کوردانی"کوردستانی سوور" له دوو تۆی ڕۆمانێکدا بگێڕێته‌وه.
"شوانی کورد" چیرۆکی به‌سه‌رهاتی ئه‌و چینه ژێرده‌سته و ڕه‌نجده‌ر و پاڵه و به‌ش‌مه‌ینه‌ته‌یە که له‌لایه‌ن شێخ و ده‌ره‌به‌گ و ڕشتاکه‌وه(ده‌ره‌به‌گی ئه‌رمه‌نی) به درێژایی مێژوو چه‌وسێندراون.گێڕانه‌وه‌ی حه‌ول و تێکۆشان و ماندوویی چینی هه‌ژار و به‌ش مه‌ینه‌ت که له ژێر قامچی زۆردار و زۆره‌ملی به‌گ و به‌گ‌زاده و به پاڵپشتی داب و نه‌ریت و به‌تایبه‌ت ئایین له‌ژێر ئامۆژگاری شێخ و مه‌لای گزیر و هه‌ل‌په‌ره‌ست به دووقات ده‌چه‌وسێندرێنه‌وه. ئه‌م تێکۆشانانه له ژێر ڕۆشنایی نیمچه مۆدێرنیزاسێونی ڕوسی و باڵاده‌ستی بلشویکه‌کان کزه‌چرای ڕاپڕین و ڕاماڵینی زۆردار و سڕینه‌وه و نوێژن‌کردنه‌وه‌ی داب و نه‌ریتی کۆن(بۆ نمونه شیربایی و به‌شوودانی زۆره‌ملی کچان و زۆر داب و نه‌ریتی‌تریش) که له‌مپه‌رن له ڕێگه‌ی سه‌ربه‌ستی ژیانێکی ئازاد و یه‌کسان هه‌ڵئه‌گیرسێنێ.ئه‌م نه‌ریتانه‌ی ده‌بنه زه‌نجیری قه‌فه‌سی تاک و کۆمه‌ڵ ڕێگرن له‌وه‌ی چینه ژێرده‌سته‌کان به وته‌ی مارکس له چینی له‌خۆوه بۆ چینی بۆخۆوه(class inself to class for self) جووڵه بکه‌ن.
ڕۆمانی "شۆانی کورد"به زۆربه‌ی زمانه زیندووه‌کانی دنیا وه‌ک ڕووسی، ئینگلیسی، ئاڵمانی، فڕانسوی و هتد، وەرگێڕاوە. بەڵام مخابن سه‌ره‌ڕای وەرگێڕانی زۆرینه‌ی ڕۆمانه ڕووسیه‌کانی هاوشێوه به فارسی، ــ دیاره به هۆکاری نه‌زۆرنادیار ـــ ئه‌م ڕۆمانه ته‌رجومه‌ی فارسی نه‌کراوه.
گرنگیی ناوچەی ڕوودانی ڕۆمانه‌که لەوەدایه که سەرچاوەی سەرهەڵدانی کۆمەڵێ چالاکی بووە،لەم بەستێنەدا رۆژنامەی(ڕێیا نوێ) دەردەچوو،کە گرنگیی خۆی هەبوو بۆ هۆشیاریی ئەدەبی و نەتەوەیی، هه‌ر له‌م شوێنه، یەکەمین کۆنفرانسی جیهانیی زمان و وێژەی کوردی به‌ڕێوه‌چووە، یەکەمین رادیۆی لێ دامەزراوە، هەروەها فیلمی لێ بەرهەم هێنراوە، بۆیه زۆر جێگه‌ی ته‌عه‌جۆب نیه که هەر لەوێ و لەو شوێنەدا، یەکەمین رۆمانی کوردی دەنووسرێت.
خوێندنه‌وه‌ی ڕۆمانی شۆانی کورد بۆ خوێنه‌ران و هۆگرانی ئه‌ده‌بیاتی کوردی و سه‌رجه‌م ئه‌و که‌سانی گیرۆده‌ی سه‌رگورشته و مێژووی هاوچه‌رخی کۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی کورد به‌گشتی و کوردانی نیشته‌جێی ئاسیای ناوه‌ندی و کۆماره‌پێشووه‌کانی ڕووسیان،ده‌تۆانێ بژارده‌یه‌کی گونجاو بێ و تام و چێژێکی خۆشی لێ‌بگرن و ئاشنای لاپه‌ڕه‌یه‌ک له لاپه‌ڕه‌کانی په‌رتووکی مێژووی لێوڕێژ له ئازار و مه‌ینه‌ت و ئاره‌ق و خوێنی کوردانی ئه‌م مه‌ڵبه‌نده بن.
@Dengikurdistan
BY زەوی سه‌خت و ئاسمان دوور
Share with your friend now:
tgoop.com/kiwmars/43104