tgoop.com/mamlemusic/3052
Last Update:
ناوێرم بیڵێم ناوەکەی - قەتاری، تابەکەی وەک نەی بناڵم
ـــــــ
تابەکەی وەک نەی بناڵم یارەکەی بێ مروەتم
تۆ خەریکی عەیش و نۆش و من دوچاری زیللەتم
ناحەقیت کرد و شکاندت ئەو دڵەی کوژراوی خۆت
سەیرێ موژگانت بەخوێنە، خوێنی جەرگی لەتلەتم
گەر بە هەویای قەتڵی من بی، هانێ خەنجەر بمکووژە
خۆشترە مردن لە ژینی پڕ لە جەور و میحنەتم
تەفرەدان و دڵفریودان بەسییە شۆخی دڵڕفێن
تابەکەی وەعدە و وەعیدت؟ ڕۆیی تاب و تاقەتم
لائەقەل هەر وەک ڕەقیبم، با لە ڕووت بێبەش نەبم
جارێکی وەک جاری جاران، فەرموو هانێ ڕوومەتم
ڕۆژ و شەو دوژمن لە باغت، بادەنۆش و گوڵچنێ
من لەجێێ وەسل و نیشانەی، تیری تانە و تەعنەتم
چ دەبوو (سووتاو) لە ماچی کووڵمی تۆ بێبەش نەبێ
بۆ بەهای ئەو ماچە ئەی دڵ، ماڵ و ڕوح و سەروەتم
WEBSITE |YOUTUBE | FACEBOOK | SPOTIFAY | SOUNCLOUD | TELEGRAM | VIMEO | WHATSAPP | TIKTOK
BY کاناڵی فەرمیی ماملێ
Share with your friend now:
tgoop.com/mamlemusic/3052