tgoop.com/mamlemusic/3073
Last Update:
بەداخەوە ئەمڕۆ سێشەممۆ ڕێکەوتی ١٩/١١/٢٠٢٤ هونەرمەند برایم قادری لە مەهاباد کۆچی دوایی کرد. مامۆستا برایم قادری یەک لە هونەرمەندە ناودارەکانی بواری فۆلکلۆر دەناسرێ کە ساڵانێکی دوور و درێژ لەو بوارەدا خزمەتی کرد و کۆمەڵێک بەرهەمی جوانی لەپاش بەجێ ماوە. شاییگێڕان و گۆرانی گوتن بۆ زەماوەند کە یەک لە کۆڵەکەکانی گۆرانی، فەرهەنگ، زمان و کولتوریی کوردییە، کەسانی وەک مامۆستا برایم قادری و دەیان و سەدان کەسی هونەرمەندی تر، پاشای ئەو بوارە بوون و ناویان بە زیندوویی دەمێنێتەوە.
بە بۆنەی ئەو کۆچە ناوادەیەوە، ئەوپەڕی داخ و کەسەری خۆمان دەردەبڕین و سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەڕێزیان دەکەین. هیوادارین دوا کەسەریان بێت. ڕۆحیان شاد و یادیان بەخێر.
https://mamle.net/archives/13712
ــــــــ
WEBSITE |YOUTUBE | FACEBOOK | SPOTIFAY | SOUNCLOUD | TELEGRAM | VIMEO | WHATSAPP | TIKTOK
BY کاناڵی فەرمیی ماملێ
Share with your friend now:
tgoop.com/mamlemusic/3073