MEJHUIKURD Telegram 838
🔴«لە دوای ئەو ھەمووە کارەساتەی بەسەر کورددا ھاتووە قسە لە «برای موسوڵمانم» وەحشیگەرییە بە تەواوی واتا»
🔺سەبارەت بە کوژرانی ئەو بنەماڵە کوردە کە بە دەستی تورکی فاشیست کوژران...

📖ئادۆرنۆ لە ساڵی 1951 دا لە باسێکدا بە ناوی شێعر و کارەسات، دەڵێت: «لە دوای ئاشویتش شعر وتن وەحشییانە و بە دوورە لە فەرھەنگ و شارستانییەت›. ئێمەی کورد ئێستە لە دوای ئەو ھەمووە کارەساتەی لە درێژایی مێژوودا بەسەرماندا ھاتووە ، بەڕاستی قسە لە برایانی موسوڵمانی عەرەب و فارس و تورک یان ھاودەنگی چەپی کوردستانی لەگەڵ چەپی ئێرانی و عەرەبی شیوعی، ئێتر کارەسات لە نێو کارەساتە، وەحشیانەیە و کوردکوژی و چەپەڵترین دڕوژم. بە پێی چ بەڵگەیەکی عەقڵانی ئەی موسوڵمانی کورد قسە لەو توڕڕەھاتە دەکەیت بە ناوی برای موسوڵمانم؟ ئایا ئەو تۆ ھەر بە بنیادەم دەزانێت؟ ئەو لە نێو ناسیۆناڵیزمی چڕ و پڕ و فاشیستیانەی خۆیدا تۆ ھەر بە بنیادەم نازانێت بەڵام ئێوە لێرە دەڵێن، ئەردووغان ڕەھبەری جیھانی ئێسلام. بەسە ئەم تووڕەھاتە بەسە کاوێژ کردن بە شتێک کە ھەر نایشزانن چییە. باس لە کێ و کێیی عەرەبی ئێخوانی ھاتە کوردستان و بە شێوەیەکی بەربڵاو داوێنی پێدرا بەڵام نەپرسرا گەلۆ: ئاخۆ چەمکی «حکوومەتی ئێسلامی» کە لە سەر دەستی بزاڤی ئێخوانی درووس کرا لە کوێیی قورئان و حەدیسدا ھەیە؟. تەحەددا دەکەم چەمکی واتان دۆزییەوە تا ئاخری عومرم وشەیەک نانووسم و لە تەواوی خەڵک مەعزرەت خوایی دەکەم. ئێستە ھەر بە ناوی حکومەتی ئێسلام و لە ژێر چالاکی مەدەنی بە دەسەڵات گەیشتوون و ئێنجا وەحشیگەری پێدەکەن و ئەوە سەیرە لێرە و لەوێ کوردی بەدبەختی بەشمەینەتی ئێستعمارکراو، کتێبەکانی وەردەگێڕێت و چەپڵەڕێزانی بۆ دەکات و لە پشت ئەردۆغان نوێژ دەکات. ئەشا ئەو حەماقەتە!! ئەشا ئەو فەلاکەتی مێشکە!! کەوایە زۆر ڕوون و ئاشکرا: قسە لە برایەتی ئێسلامی و وەحدەتی ئێسلامی لەسەردەمی ناسیۆناڵیزم، توڕەھاتی و لەففازی پەتییە، دروشمێکە بۆ کورد کوشتن. لەلایەکی دیکەوە بەرەی چەپ و ناسیۆنالیزمگەلی مەدەنی لە شێوەی ڕفۆرمخوازیدا بە شێوەیەکی دیکە پڕۆپاگەندە دەکەن بۆ ئەوەی عەرەب و تورک و فارس برای ئێمەن. ئەمان بە جێگەی برای موسوڵمان دەڵێن برای سکۆلاری ئێرانی و تورکی و عەربی یان برای چەپی ئێرانی و عەرەبی و دەس لەملانی یەک بۆ ڕزگاری بندەستەدان . کارەسات کە چی عەرزم کەم، چونک بە پێی عەقڵی مێژوویی ھێگڵی، ئەگەر یەک کارەسات دووبارە بە ھەمان شێوە ڕووبداتەوە، ئێتر ئەوە کارەسات نییە ئەوە کۆمدییە. کارەساتی کۆمێدی ئاسای برایەتی لەگەڵ ئەوان ھەر ئەوەی لێدەکەوێتەوە کە ڕۆژ بەڕۆژ تەنگ بە کورد ھەڵدەچنێن و وێرانی دەکەن و خۆیان سەردەست دەمێننەوە.
(ھەڵبەت ماڵیان ئاوەدان ڕانتی جەماعەتێک لە جێی خۆیەتی) دەبێت بزانین لە فورمەتی چەپ یان ڕفۆرمخوازەکەی، کورد دەبێتە قۆچی قوربانی دموکراتیزە کردنی ئەم و ئەوی فاشیست. کەس نییە بڵێی کەواسووری بەر لەشکەر، ئەو تێچووە ئەخلاقییە بۆ بە ئێمەی دەکەیت؟! کەوایە کورتی کەمەوە ئەم نووسینە بەس بۆ ئەوەیە بڵێم کوردئەندێشی ئاوا نابێت. ئەوە کوردکوژییە ئێوە دەیکەن جا ئێستە یان بە فورمەتی ئێسلامی یان بە فۆرمەتی لیبرال و یان چەپ.( لە ناو کەوانەدا ئەوە بڵێم کە نەکەوتوومەتە نێو داوی جەوھەرخوازی و بڵێم یەک جۆر ئێسلام ھەیە و ھەمووی ئەمەیە کە دەبێتە کارەسات بۆ کورد، دیارە لەم بوارەدا یەک دوو پیتم خوێندووتەوە و دەزانم کە ئێمە نەک لەگەڵ یەک جۆر ئێسلام بەڵکوو لەگەڵ خوێندنەوە و ڕاڤەی جۆراوجۆر لە ئێسلام و تەنانەت چەپیش ڕووبەڕووین. ئەوەیە ئەو موسوڵمانە باوەرمەندە ئەخلاقییە کە دەرکی ئەوەی کردووە بە بێ سەروەری سیاسی کوردی لە سەردەمی مۆدێرندا «حيّ علي الفلاح» « وەرن بۆ لای ڕزگاری» کەیشی درۆ دەر دێت و ناتوانێت تەنانەت لە ژێر چەپۆکی سیستمی باڵادەستدا عیبادەتێکی درووس و حەساویش بکات مادامێ کە سەروەری سیاسی بۆ خۆی نەبێت، ئەو موسوڵمانە بۆ من جێی ڕێزە وھەر وەتر ئەو مرۆڤە چەپ باوەڕەی کە لەگەڵ ئەوەی دەزانێت سیستەمی سەرمایەداری تەنگی بە دونیا ھەڵچنییوە و بە تایبەتی نئولیبرالییسم وەحشیگەرییەکی مۆدێرنە، بەڵام ژێرپای ناسنامە و ناسیۆناڵیزمی کوردی کە ڕێشەی لە مرۆڤناسی فەلسەفیدا ھەیە، خاڵی ناکات ئەوە بەڕاستی جێیی ڕێزن و بەر تیری ڕەخنەی ئەم نوسراوە ناکەون، ئێتر لەگەڵ ڕفۆرمخوازنیش قسەیەکی تایبەت نییە و ئەحواڵ ئاشکرایە).

مەلا سەعید کاکەڕەش...

https://www.tgoop.com/joinchat-AAAAAE8KlBiJ-kuRv4JwZQ

tgoop.com/mejhuikurd/838
Create:
Last Update:

BY مێژووی کورد

Share with your friend now:
tgoop.com/mejhuikurd/838

View MORE
Open in Telegram

Telegram News

Date: |

Telegram has announced a number of measures aiming to tackle the spread of disinformation through its platform in Brazil. These features are part of an agreement between the platform and the country's authorities ahead of the elections in October. The initiatives announced by Perekopsky include monitoring the content in groups. According to the executive, posts identified as lacking context or as containing false information will be flagged as a potential source of disinformation. The content is then forwarded to Telegram's fact-checking channels for analysis and subsequent publication of verified information. Don’t publish new content at nighttime. Since not all users disable notifications for the night, you risk inadvertently disturbing them. End-to-end encryption is an important feature in messaging, as it's the first step in protecting users from surveillance. How to build a private or public channel on Telegram?
from us

Telegram مێژووی کورد
FROM American