MEJHUIKURD Telegram 849
🔴پادشای کورد دیاکو

ئەو کەسەی لە ناو زوڵمی ئاشوری و بابلیەکان هوزە کوردیەکانی یەک خست و نەتەوە و ئیمبراتوریەتی کوردی دامەزراند لە ساڵی 700 بەر لە زاینی واتە بەر لە 2722 ساڵ
کە بو ماوەی 53 ساڵ حوکمی دەولەتی مادی کردبوو لە نێوان ساڵەکانی 709 ب.ز تا 656 ب.ز
شوێنی گوڕی دیاکو دەکەوێتە حەسەن ئاوای شاری سنە کە لەسەر دینی زەردەشتی بوون
دیاکو 3 کوری هەبوون ئەوانیش
1- ئیخ تۆیکۆ
2- فرەڤەرتیش
3- ئاشتی هاک

دیاکۆ پێشتر دادوەری گوندێک بوو و لەبەر دادپەروری لە لایەن حەوت ھۆزی ماد کرا بە ڕابەر ئەم ھۆزانە و دوای حەوت ساڵ ڕابەری، ھۆزەکانی ماد ھەڵیان‌بژارد بۆ پاشایەتی ماد. دیاکۆ لە هەگمەتانە(هەمەدان) پایتەختە بە ناوبانگەکەی ماد .کۆشکێکی بێ‌وێنەی ساز کرد خاوەن حەوت نھۆم کە ھەر کامی بە ڕەنگێک ڕازابوونەوە. لە کتێبی مێژووی ھێرۆدۆتدا باسی دیاکۆ و ماد زۆر کراوە.

هێرودوت لە کتێبی (مێژوو) دا داستانی دیاکوی دامەزرێنەری دەولەتی ماد بەم جورە دەنووسێتەوە : -

«لە نێو مادەکاندا پیاوێکی ژیر هەبوو بە ناوی دیاکۆ، کوڕی فرۆرتیش. ئەم دیاکۆیە پیاوێک بوو توانا و دەسەڵاتدار. دیاکۆ، هەر لەبەر ئەوەی لەمێژ بوو لە گوندەکەی خۆیدا - ئاخر مادەکان گوندنشین بوون - ناوبانگی باشی هەبوو، بە ویست و ڕژدەوە پەرۆشی ڕەوایەتی بوو. ئەمەش، وێرای ئەوەی بێدەستووری گشت وەڵاتی مادی گرتبۆوە و ئەمیش باشی دەزانی کە ناڕەوایەتی دوژمنی ڕەوایەتییە. مادەکانی گوندەکەی، ئەو هەڵوێستەیان لێ بینی و دیاکۆیان بە دادوەری خۆیان هەڵبژارد. ئەویش چونکە سەروەریی ڕەچاو گرتبوو، بەردەوام بێلایەن و دادپەروەرانە هەڵوێستی دەگرت. بەم جۆرەش لە نێو هاوزێدانی خۆیدا ناوبانگێکی ئەوندە مەزنی پەیدا کرد، خەڵکی گوندەکانی دیکە، کە زووتر تووشی بێدادی بووبوون و دەیان بیست کە دیاکۆ تەنها کەسە بڕیاری دادپەروەرانەیە، بە شادییەوە بۆ دادپرسی ڕوویان لێ دەنا. لە ئەنجامدا ڕوویان لە کەسی دیکە نەدەنا. هەتا دەهات ژمارەی ئەو کەسانە زیاد بوو کە پەنایان بۆ دەهێنا لەبەر ئەوەی دەیانزانی بڕیاری ئەم دادپەروەرانەیە».

هێرۆدۆت هەر لەوێدا بەردەوام دەبێت و ڕوونی دەکاتەوە کە پاش ئەوەی دیاکۆ بۆ ماوەیەک دەست لە دادوەری هەڵدەگرێ، دیسان بێدادی و ستەمکاری وەڵات دەگرێتەوە، مادەکان کۆ دەبنەوە و پاش ڕاوێژ دەڵێن :-

«... ((گەر بەم جۆرە بەردەوام بین ئەوا هیچ دەرفەتێکی ژیانمان لەم وەڵاتەدا نامێنێت. جا وەرن شاهێک بۆ خۆمان دیاری بکەین بۆ ئەوەی شیرازەی ئەم وەڵاتە دابین بێت. ئەوا ئێمەش دەتوانین بچینەوە سەر کاروباری خۆمان نەک لە تاو بێدەستووری ناچاری کۆچ بین)). بە گوتەی وەها بە یەکتری دەسەلمێنن کە شانشینی دامەزرێنن. ئەوجا کاتێک پرسیار سەری هەڵدا، ئەوان کێ بە شاهی خۆیان هەڵدەبژێرن، گشتیان دیاکۆیان پێشنیاز کرد و ڕژدانە پەسنیان کرد».

https://www.tgoop.com/joinchat-AAAAAE8KlBiJ-kuRv4JwZQ

tgoop.com/mejhuikurd/849
Create:
Last Update:

BY مێژووی کورد

Share with your friend now:
tgoop.com/mejhuikurd/849

View MORE
Open in Telegram

Telegram News

Date: |

Developing social channels based on exchanging a single message isn’t exactly new, of course. Back in 2014, the “Yo” app was launched with the sole purpose of enabling users to send each other the greeting “Yo.” Telegram message that reads: "Bear Market Screaming Therapy Group. You are only allowed to send screaming voice notes. Everything else = BAN. Text pics, videos, stickers, gif = BAN. Anything other than screaming = BAN. You think you are smart = BAN. Hashtags With the sharp downturn in the crypto market, yelling has become a coping mechanism for many crypto traders. This screaming therapy became popular after the surge of Goblintown Ethereum NFTs at the end of May or early June. Here, holders made incoherent groaning sounds in late-night Twitter spaces. They also role-played as urine-loving Goblin creatures. As the broader market downturn continues, yelling online has become the crypto trader’s latest coping mechanism after the rise of Goblintown Ethereum NFTs at the end of May and beginning of June, where holders made incoherent groaning sounds and role-played as urine-loving goblin creatures in late-night Twitter Spaces.
from us

Telegram مێژووی کورد
FROM American