MEJHUIKURD Telegram 853
جەنگی شانشینی مەلکیشی و شانشینی زولقەدری.
ـــــــــــــــــــــــ
شانشینی زولقەدر لە شانشینەکانی (ئەنادۆڵ) بووە و پایتەختەکەی شاری (بستان)بووە سەر بە هەرێمی (مەرعەش) لە دوای روخانی دەوڵەتی سەلجووقی دامەزراوە.
ــــــــــــــــــــــــ
شانشینی مەلکیشی، یەکێکە لە شانشینەکانی گەورە و بەهێزەکانی کوردستان کە بە شانشینی (کوردستان) ناسراوو بوو و پایتەختەکەی شاری (چەمشگزەک- دێرسیم) بووە لە باکوری کوردستان.
دەرسیم یاخود دێرسیم شارێکی مێژوویی کوردە ولە ژێر دەسەڵاتی هەزەبانی-کوردیان، بووە، لە دەوروبەری ساڵی (1070)زایینی پاشا مەلکیشۆ توانی سنوری شانشینەکە فراوانتر بکات کە پێک هاتبوو لە (34) قەڵا و (16) شار. پاشایانی مەلکیشی لە هۆزەکانی بڵباسن سەر بە ئێڵی گەورەی هەزەبانی کە لە نەوەی پاشا (مەلکیشۆ) نەوەی پاشا ابوالهیجا موسک کوڕی پاشا چەکۆی هەزەبانین.
ــــــــــــــــــــــ
ئەم جەنگە لە دەوروبەری ساڵی 1450 زایینی رووی داوە، کاتێک پاشای وڵاتی زولقەدر پاشا(سولەیمان کوڕی محمد زولقەدری) بریار دەدات هێرش بکاتە سەر شانشینی مەلکیشی(بڵباس).
لەو سەردەمەدا پاشای شانشینی مەلکیشی پاشا (الملک العادل شێخ حەسەن بەگ مەلکیشی بڵباس کوڕی پاشا الملک العادل تاج الدین کوڕی پاشا کەیقوبا کوڕی پاشا خالد کوڕی پاشا بهاءالدین کوڕی پاشا محمد کوڕی پاشا مەلکیشۆ نەوەی پاشای مەزن ابوالهیجاء موسەک هەزەبانی کوڕی پاشا چەکۆ جەعفەر محمد هەزەبانی لە نەوەکانی پاشای مەزن مۆنبازی هەزەبانی) لە شەڕدابوو لەگەڵ دەوڵەتی ئاق قوینلو لە سەردەمەی پاشایان (ئۆزۆن حەسەن ئاق قوینلو تورکمان)، زولقەدریەکان کە کێشەیان هەبوو لەگەڵ بڵباسەکان لەسەر هەردوو قەڵای (کوئراک) و (وئراک) بۆیە ئەم دەرفەتەیان بە هەل زانی بۆ هێرش کردنە سەر پاشا ئەلمەلک العادل شێخ حەسەن بەگ مەلکیشی بڵباس، چونکە پاشا شێخ حەسەن ملکیشی سەرقاڵی بەرەنگار بوونەوەی سۆپای ئاق قوینلو بوو.
پاشا سولەیمانی زولقەدر بە سۆپایەکی (30)هەزار نەفەری لە تورکمان هێرش دەکاتە سەر کوردانی بڵباس لە شانشینی مەلکیشی، پاشا شێخ حەسەن مەلکیشی بلباس دوای ڕاوێژ کردن لەگەڵ میر و سەرکردە سەربازیەکانی بریار دەدات سۆپاکەی بکاته دوو بەش بەشێکیان بەردەوامی بە شەڕکردن بدەن بەرامبەر دەوڵەتی (ئاق قوینلو) لە دەشتی (سەفان) کە سنوری شانشینی مەلکیشی بووە لە نزیک شاری (بینگول) و بەشێکی دیکەی سۆپاکەی ڕوانە دەکات بۆ شەڕ کردن بەرامبەر زولقەدرییەکان، دوای پێنج ڕۆژ شەڕ کردن سۆپاس کوردانی مەلکیشی بڵباس بەسەر تورکمانە زولقەدریەکان زاڵ دەبن و خەراپیان بەسەر دێنن بۆیە پاشا سولەیمان زولقەدری پاشەکشە دەکات بۆ قەڵای خەربوت و کۆتایی بەم شەڕە دێت.
لە هەمان کاتدا بڵباسەکان سەربازانی ئاق قوینلو ڕاودەنێن.

لێرەدا بۆمان روون دەبتەوە کە شانشینی مەلکیشی(بڵباس) چەند بەهێز بووە و چۆن توانیویەتی لە یەک کاتدا شەڕی دوو دەوڵەت بکات وەک ئاق قوینلو و زولقەدر، کە تەنها سوپای زولقەدر 30 هەزار سەرباز بووە.
ـــــــــــــــــ
سەرچاوەکان:
١- کتێبی دیاربکریە، ئەبوبەکری تەهرانی.
٢- شەرفنامە شەرف خانی بەدلیسی.
٣- تاریخ اربل.
٤- صبح الاعشی

کانالهای:
تاریخ فراموش شدەی ملت کورد
و موزیکهای برتر جهان

https://www.tgoop.com/joinchat-AAAAAE8KlBiJ-kuRv4JwZQ

tgoop.com/mejhuikurd/853
Create:
Last Update:

BY مێژووی کورد

Share with your friend now:
tgoop.com/mejhuikurd/853

View MORE
Open in Telegram

Telegram News

Date: |

Clear Read now Unlimited number of subscribers per channel With Bitcoin down 30% in the past week, some crypto traders have taken to Telegram to “voice” their feelings. There have been several contributions to the group with members posting voice notes of screaming, yelling, groaning, and wailing in different rhythms and pitches. Calling out the “degenerate” community or the crypto obsessives that engage in high-risk trading, Co-founder of NFT renting protocol Rentable World emiliano.eth shared this group on his Twitter. He wrote: “hey degen, are you stressed? Just let it out all out. Voice only tg channel for screaming”.
from us

Telegram مێژووی کورد
FROM American