tgoop.com/mejhuikurd/854
Last Update:
لیبریا،چۆن 528 كۆیلە توانییان سەربەخۆیی ڕابگەیەنن، بەڵام 50 ملیۆن كورد ناتوانێت؟!
لەڕۆژی 26/7/1847 ئۆردوگای كۆیلەكان، سەربەخۆیی خۆی ڕاگەیاند.
كۆیلەكان كەلەئەمریكا ئازاد دەكران، بەرەو ناوچەیەكی ڕۆخەكانی ڕۆژئاوای ئەفریقیا بەڕێ دەكران. بەڵام ئەوان توانییان یەكەم كۆماری كۆیلە ئازادكراوەكان دروست بكەن و، ناویان لێنا كۆماری لیبریا.
وشەی لیبریا كە لەوشەی "لیبرتی" واتە "ئازادی" وەرگیراوە، خۆی بۆ خۆی ئاماژەیە بەوەی كۆیلە ڕزگاكراوەكان چەندە تامەزرۆی ئازادی بوون.
یەكەم گروپی كۆیلەكان كە كۆچیان كرد بۆ ئەو زەوییانەی دەكەوتنە ڕۆخی ڕۆژئاوای ئەفریقا و بەدورگەكانی بیبەر ناسرابوو، ژمارەیان گەیشتە 528 كەس. دەست بەجێ ئۆردوگایەكی بەهێزیان دروستكرد.
لەناو كۆیلەكاندا قەشەیەك هەبوو بەناوی "جۆندی ئەشمان" لەساڵی 1822، دەستیكردە ڕابەرایەتی كردنی كۆیلەكان بۆ كڕینی زەوی لەخاوەنە ئەسڵیەكان، ئەوە بوو پارچە زەوییەكی بەناوی" كیپ میسۆدۆرا" كڕی. توانرا ئۆردوگاكە فراوانتر بكرێت. پاشان ئەو كۆیلانەی لە دورگەكانی ئەندێزەوە ئازاد دەكران، دەهێنران و لەوپارچە زەویەدا نیشتەجێدەكران كە تازە بەتازە كڕیبویان، دواتر شوێنەكەیان ناونا "مۆنرۆڤیا" بەناوی سەرۆكی ئەوكاتەی ئەمریكا " جیمس مۆنرۆ" دواجار ئەو شوێنە بوویە پایتەختی كۆمارەكە.
لەشەڕی ناوخۆی ئەمریكادا 1861، نزیكەی 15 هەزار كۆیلەی تر بەرەو لیبریا كۆچیان كرد. بەوەش ژمارەی كۆیلەكان لەو پارچە زەوییەدا زیادی كرد.
ساڵی 1847 یەكێك لەكۆیلە ئازادكراوەكان بەناوی " جۆزیف ژینگتین" كرایە سەرۆكی ئەو كەمپە. هەر دوای دەستبەكاركردنی ساڵی 1847 سەربەخۆیی كامپەكەی ڕاگەیاند.
ئینسكلۆپیدیای بەریتانی دەڵێت: لەنێوان ساڵانی 1848 تاكو 1856 ژمارەیەكی زۆری وڵاتان دانیان بە سەربەخۆیی لیبریادا نا.
دواجار دەپرسین: چۆن 500 كۆیلە توانییان سەربەخۆیی خۆیان ڕابگەیەنن؟ بۆچی كورد ناتوانێت دەوڵەت دروست بكات؟
👇👇👇👇👇👇👇👇
https://www.tgoop.com/joinchat-AAAAAE8KlBiJ-kuRv4JwZQ
BY مێژووی کورد

Share with your friend now:
tgoop.com/mejhuikurd/854