MERIWAN_EDEBI Telegram 1699
 بەناوی داهێنەری وشە

گەلی خانمۆڵ و جوامێران!

_داوینچی کوتی: «پەردەی شێوەکاری شێعرە و دەبیندرێ، لەبری ئەوەی هەستی پێ بکرێ. شێعریش شێوەکارییە و هەستی پێ دەکرێ، لە باتی ئەوەی ببیندرێ».

_ڤان گۆگ لە نامەیەکدا بۆ "تێئۆ"ی برای، نووسی: «من گەرەکمە هەستی خۆم بە ڕەنگ دەرببڕم».

ئێستا کە شێعر شێوەکارییە و ئەو ڕەنگانەش کە تێی‌وەردراون، دەرخەری هەستی هۆنەری شێعرن، ئێستا کە هۆنەرانی شێعر لە ماڵۆچکەی خۆیاندا و کاتی بەدەم یەکەوەدانی وشە، ئاڵوواڵای تێوەردەدەن، وە لە ئاکامدا، ئێستا کە بەستێنی هەڵبەستی ئێمە ڕەنگامەیە، دەنا تەواو ڕەنگامەش نا، تۆ بڵێ: «ڕەش و بۆر و مۆریشی ئاوێتەیە»، لە ئەستۆی ئێمەمانانە لە ژێر ساباتێکی ئاوەهادا، ئەم فرەڕەنگییە بپارێزین.
هەر بۆیەش لەم زێدی چاوە و قانع و ناری‌یەوە ڕەنگە زەردەکەی خەمی دوور و درێژی مەولەویمان (زەردی من سەردی مەیل ئازیزەن) لەگەڵ سوورایی شەرابەکەی گڕ و کڵپەی هەناو دامرکێنی سەی ساڵحی ماهییەشتی (دەفنم کەن لە پای خمخانەی شەراب) کە ئاوێتەی ڕەنگە ئاڵەکەی لێوی بێنازی ملواریی یارکۆڵێی جەعفەرقولیی زەنگلی (لێوی تە لەعل بەدەخشان، سینگی تە نال بلوور) بووە، تێکەڵ دەکەین و حوباڕا و کەمتەرخەم بە هەرچی پێوەندی بە دنێوە، باوە تاهیر ئاسا (نە خانم بی، نە مانم بی، نە لەنگەر) بە خانەخوێیی قانع، لە پاڵ گۆلی شینی زرێبار کە وەک خۆی دەڵێ: «نموونەی چاوی لەیلی ئاشقانە»، بە یادی سەرجەمی ئەو پێشەنگانە، دیسانەوە بە پەلکەزێڕینەیەک لە ڕەنگەکان، ئەم دەڤەرە دەڕازێنینەوە. دەنا دەگەڵ یەکتر بە ئاواتەکاندا دێینەوە و پێکەوە تاسەیەک دەشکێنین.

   گەڵۆ! ئەوە سێهەم جارە بە بیانووی ئەم کۆڕی «تا زرێبار و دێڕێک»ە، وا بۆتە دەریزانی سروەی لە سێ گەڕاومان، لە دەوری یەکتر خڕدەبینەوە. ئیوە میوانانی ڕێگای دوور و نزیک کە بە پیر بانگەوازەکەمانەوە هاتوون! ئێوە پشتگران هاوڕێیانی هۆگری بەشداری ئەم دانیشتنەمان! ئێمەی چالاکانی بواری وێژەی کوردی، بە نوێنەرایەتیی مەریوان و ناوچە وەکوو ئاخێزگەی ئەم شنەیە، بە خێر هاتنتان دەکەین و سپاسی بەشداریتان. سەرکەوتوویی بۆ هەموومان.

عەزیز ناسری، محەممەد سەدیق کەریمی، عەتا وەلەدی، ئەییووب حەقبین، ئەییووب مەحموودزادە و نەرگس حسێنی

📃کومیتەی شێعری ئەنجومەنی فەرهەنگی_ ئەدەبیی مەریوان
۲۰ی خەرمانانی ۱٤۰۳ی هەتاوی

🆔 @meriwan_edebi

tgoop.com/meriwan_edebi/1699
Create:
Last Update:

BY ئەنجومەنی فەرهەنگی-ئەدەبیی مەریوان

Share with your friend now:
tgoop.com/meriwan_edebi/1699

View MORE
Open in Telegram

Telegram News

Date: |

"Doxxing content is forbidden on Telegram and our moderators routinely remove such content from around the world," said a spokesman for the messaging app, Remi Vaughn. Although some crypto traders have moved toward screaming as a coping mechanism, several mental health experts call this therapy a pseudoscience. The crypto community finds its way to engage in one or the other way and share its feelings with other fellow members. “Hey degen, are you stressed? Just let it all out,” he wrote, along with a link to join the group. A Hong Kong protester with a petrol bomb. File photo: Dylan Hollingsworth/HKFP. How to Create a Private or Public Channel on Telegram?
from us

Telegram ئەنجومەنی فەرهەنگی-ئەدەبیی مەریوان
FROM American