tgoop.com/nure_ded4m/3748
Last Update:
زه‌مانێكه، حه‌زت لێیه هاوار بكه‌یت، به گشت جیهاندا بگه‌ڕێیت، هه‌رچی زمانی دنیایه فێر ببیت و به هه‌موویان بۆ خه‌ڵكی ڕوون بكه‌یته‌وه له چ دۆخێك‌دا ده‌ژین و به‌ره‌و كوێوه هه‌نگاو ده‌نێن، كه‌چی ده‌بینیت تاقه‌تی قسه‌ت نییه، وا هه‌ست ده‌كه‌یت هه‌رچییه‌ک ده‌یڵێیت با ده‌یبات..
سه‌رده‌مێكه په‌یام ناگات. ده‌ڵێی شه‌وه* به‌سه‌ر سنگی جیهانه‌وه هه‌ڵنیشتووه.
دنیا پڕ بووه له زوان و گوێ نه‌ماوه، قسه فره‌یه و ڕامان كه‌م. ئاوه‌ز به‌بێ ڕووناكایی ڕێ ده‌بڕێت و دڵ خامۆشه، بنیاده‌م ده‌ڵێی سه‌رخۆشه.
سڵاو له هه‌ركێیه‌ک ده‌كه‌یت وه‌ڵامی نابیستیته‌وه. نامه بۆ هه‌ر كێ ده‌نێریت جوابی نییه، ته‌نانه‌ت تاقه‌تی نییه بڵێت ڕاست ده‌كه‌یت یان درۆ!
دنیایه‌كه پڕ بووه له خۆپه‌رستی، دنیا پڕ بووه له گوفتار، كه‌چی خاڵییه له كردار...
وه‌ختێ ده‌ته‌وێت بابه‌تێک بۆ یه‌كێک ڕوون بكه‌یته‌وه، ئه‌و خه‌یاڵی لای تۆ نییه و گوێ نادات باسی چ ده‌كه‌یت، ته‌نیا چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌یه زوو له قسه ببیته‌وه، تا توانای خۆیت پیشان دا و بیسه‌لمێنێت ئه‌و له تۆ زۆرتری پێیه!
ئه‌رێ هاوڕێ... ئه‌مڕۆ ڕۆژێكه ناچاریت گۆشه‌گیر بیت، زاهیدانه ژیانی خۆت له په‌راوێزی دنیایه‌ک دڵی شكاو و گه‌رووی ماندووی ده‌نگنووساو و خه‌می له كاروان جێماودا به ڕێ بكه‌یت.
حه‌ز ده‌كه‌یت هاوار بكه‌یت و نا‌توانیت. به دوای كه‌سێكدا ده‌گه‌ڕێیت لێت تێبگات و ده‌ستت ناكه‌وێت. هه‌ر بۆیه ناچاریت له‌گه‌ڵ خۆتدا دانیشیت و نه‌رم نه‌رم فرمێسكه‌كانت به‌سه‌ر ڕوومه‌تتدا بێنه خواره‌وه.
ئه‌مڕۆ ڕۆژی دڵی به‌تاڵ له ئه‌وین و سه‌ری خاڵی له سه‌ودایه.
ڕۆژگاری ساتڵمه‌دان و كه‌وتنه، زۆرێک له خه‌ڵكی ون بوونه و زه‌حمه‌ته بیاندۆزیته‌وه.. پێویسته وریا بیت خۆت ون نه‌بیت.
هه‌ر به‌یانییه‌ک له خه‌و هەڵدەستین، ده‌بینین هه‌ندێكی دیكه دیار نه‌ماون، یاخود مردوون یان ڕێگه‌یان لێ ون بووه و ته‌م سه‌ر دڵی داپۆشیون و به‌ره‌و ماڵی بێئه‌وسه‌ری هه‌نگاو ده‌نێن.
حه‌زت لێیه هاوار بكه‌یت و نا‌توانیت، پێت خۆشه شتێک بنووسیت و نا‌توانیت..
چ ڕۆژگارێكی سه‌خته هاوڕێ وه‌ختێ هه‌ست ده‌كه‌یت نه كه‌س ده‌تبینێت و نه كه‌س له زمانت ده‌گات!
BY نوری دیدەم 🌿
Share with your friend now:
tgoop.com/nure_ded4m/3748