tgoop.com/prsearuwalam/3725
Last Update:
حوکمی دەست نوێژگرتن بە پەنجە بۆیەوە ....
پرسیار : حوکمی دەستنوێژێک چیە کەوا پەنجە بۆیەی پێ وەبێت ؟
وەڵام : ئەم پەنجە بۆیە کە مادەیەکی ڕەنگاو ڕەنگە دەخرێتە سەر نینۆک ، کە ئافرەت بەکاری دەهێنێت ، دروست نیە بەکار هێنانی چونکە ڕێگرە لە چونی ئاو لەکاتی دەست نوێژو خۆ پاکردنەوەدا ، خوای پەروەردگاریش دەفەرموێت : ( فاغسلوا وجوهكم وأيديكم ) .
واتا : دەست و دەموچاوتان بشۆرن . هەر بۆیە ئەگەر ئافرەت لەسەر پەنجەکانی پەنجە بۆیە هەبێت ڕێگرە لەئاو بۆیە پێی ناوترێت کەوا دەست و پەنجەی شۆردوە ، لەم حاڵەتەدا فەڕزێکی لەدەست داوە کەوا تەڕنەبونی پەنجەکانیەتی ، هەر بۆیە نوێژەکەشی دروست نیە چونکە دەست نوێژەکەی دروست نیە .
تێبینی / ئافرەت ئەگەر لە سوڕی مانگانە یان لەشگرانی یان زەیستانی دابوو هەرکات ویستی خۆی بشوات و پاک بۆوە ئەوا لەسەریەتی کەوا ئەم پەنجە بۆیە لێبکاتەوە .
BY پرسیار و وەڵامی ئاینی
Share with your friend now:
tgoop.com/prsearuwalam/3725