tgoop.com/saidomer1/1757
Create:
Last Update:
Last Update:
ئامۆزای پێغه‌مبه‌ری(صلی الله علیه وسلم) له‌گه‌ڵ حه‌ڕه‌می پێغه‌مبه‌ری(صلی الله علیه وسلم) نیزاعیان بوو، من له‌به‌ر نیسبه‌تی (رسولُ الله(صلی الله علیه وسلم)) هه‌ردووكم خۆشئه‌وێن، بۆ خاتری چتاقیان، نابمه دوژمنی ئه‌ویدی. (الحمدُ لله) خه‌یاڵی سووكیيان به دڵمدا نایه‌ت، زۆرم لا گه‌وره و گرانن. له‌جیاتی عه‌داوه‌تی ئه‌وانه، لایه‌ق وایه عه‌داوه‌تی مۆسۆلینی و ستالین و به‌دخواهانی دین و دونیامان بكه‌ین. مۆسۆلینی چی به مسوڵمانانی (طرابلس) ئه‌كات! مه‌لای شیعه، به گژ (أبو هریرة)دا ده‌چێت! ده‌ك هه‌ناوت كه‌وێ مه‌لا، له‌گه‌ڵ غیره‌ت و قووه‌تی ئیمانت.
خوڵاسەی تەفسیری مەلای گەورە.
BY سەید عومەر : Said Omer

❌Photos not found?❌Click here to update cache.
Share with your friend now:
tgoop.com/saidomer1/1757