tgoop.com/saidomer1/1770
Last Update:
نرخی کتێب و کڕوزانەوە!
بەڵێ کتێب گرانە، چاپ و تەحقیقی باش، زۆر گرانتر.
بەڵێ یەک بەرگم کڕیوە، یەک بەرگ، بە (٤٠) هەزار!
بەڵام کتێبکڕین، هەم عیبادەتە، هەم سەدەقە، حالی و جاریش، بە چەند قاتیش جێی پڕ ئەبێتەوە.
کەس لەئەهلی عیلم و بۆ عیلم، شیاوتر نییە، کە سەخی و جەواد بێت.
ڕەزیلی و زەلیلی، خۆی زۆر ناشرینە، بۆ ئەهلی عیلم، زۆر زیاتر.
ڕاستە هەندێک، توانای کتێبێکی دە هەزاریشیان نییە.
بەڵام تکایە مەکڕوزێنەوە، ئەمەنە لەسەر نرخی کتێب و گرانی و گورچیلەی ئەوێت و چی، مەڵێن!
برای ئەزیزم، ئەو کڕوزانەوە، هەم بەرەکەتی ماڵت ناهێڵێت، هەم کەسایەتیت ئەکوژێت.
تکایە دۆخت هەر چۆنە، ئارامگربە لەسەری، کەسایەتی عیلمیت لەکەدار مەکە.
بۆ کەسانی هەبووش، بۆ سەیارەکەت بای دەفتەر و دووان بێت و چەند عەمرە و سەفرە بکەیت و جل و خواردن، بەڵام زۆر لات سەیر و قورسە، ئەگەر کتێبخانەکەت بایی دەفتەرێک بێت؟!
ناڵێم با بتخەڵەتێنن و پارە بە فیڕۆ بدە، بەڵام دونیا هەر وا بووە، عیلم و کتێب، پارەی ئەوێت، خوای موتەعالیش ڕازقە و پەکت ناخات.
ناکرێت پارە بە هەموو شتێک بدەیت و بۆ کتێب بکڕوزێیتەوە!
هەر وەک خولیا و کۆڵێکتەری سەیری بکە، کە کەسی وا هەیە، بایی دەیان هەزار دۆلار، کۆنسوڵ و چەرخ و چەقۆ و …هەیە!
عیلممان لەبەرچاو مەخەن، خوای گەورە چاوی لێتان بێت.
BY سەید عومەر : Said Omer
Share with your friend now:
tgoop.com/saidomer1/1770