tgoop.com/trupkirezgari/13928
Last Update:
🔸مامۆستا هەژاری نەمر دە چێشتی مجێوردا ئاوا باسی ژن هێنانی خۆی دەکا
حافزم کردە دەڵاڵ و بۆی ساز دام و خۆم و کەسێکی تریش چووینە خوازبێنی لای باوکی.باوکی کچ گوتی:
بە منداڵی لەسەر بێشکە لە کەسێکم مارە کردووە کە نایەوێ مێردی پێ بکا. بە کێ قایل بێ بەوی دەدەم؛ با پرسی پێ بکەم.
دیار بوو پرسی بە قازانجم بوو.ئەو جار پرسی:
دەوڵەمەندی؟ دێمە ماڵت بزانم چت هەیە.
گوتم: باشە دوای دوو ڕۆژ وەرە؛ من هەموو فەڕش و نوێنی ئاوایی دەخوازمەوە؛ مەڕ و مانگایەکی زۆریش دەخەمە حەوشەوە؛ ئەوسا دەڵێم دەوڵەمەندم.
مامی خۆم! تۆ ئەگەر کچ بە دەوڵەت دەدەی، ئەگەر لە ئێستا فەقیرتر بووم دەبێ لێک جیا بینەوە.
من شەریکی عومرم دەوێ کە سواڵیشم دەگەڵ بکات.
کابرا پێ کەنی و گوتی ڕاستە. تەڵاقی کیژم بە سەد تمەن کڕییەوە و مارەم کرد.
وا بوومە خاوەن ژن.
بەڵام هەر ژن نەبوو، ڕەحمەتی خودا بوو.
@trupkirezgari
BY دێرینە شێعری کوردی
Share with your friend now:
tgoop.com/trupkirezgari/13928