Telegram Web
قەت له تیری ئاهی مەزڵوومانی
عیشق

تۆ نەترسی ،
زاڵمی غەددار هەی!

🔸مەحوی

@trupkirezgari
شەو بە تای زولفت شێواندم، ڕۆژ لە تاوا دەتسووتاندم
چ خودا لە تۆ هەڵدەگرێ بە شەو و بە ڕۆژ عەزابم؟

🔸وەفایی

@trupkirezgari
Forwarded from 🌼pişko yasînî🌼
⚫️ هونەرمەند ئیبڕاهیم قادری کۆچی دوایی کرد

▪️ سەر لەئێوارەی ئەمڕۆ، ۲۹ی خەزەڵوەری ۲۷۲٤ هونەرمەندی گەورەی کورد، ئیبڕاهیم قادری لە شاری مەهاباد کۆچی دوایی کرد.

ئاوێتەی ڕێز و حورمەت پرسە و سەرخۆشی خۆم لە خەڵکی کوردستان و ماڵباتی ئازیزی مامۆستا ئیبراهیم و سەرجەم خێڵی هونەر دەکەم. ڕۆحی مامۆستا ئیبراهیم قادری شاد بێ و ڕێگای پڕ ڕێبوار.

پشکۆ یاسینی

@pshko_yasini60
دێرینە شێعری کوردی
⚫️ هونەرمەند ئیبڕاهیم قادری کۆچی دوایی کرد ▪️ سەر لەئێوارەی ئەمڕۆ، ۲۹ی خەزەڵوەری ۲۷۲٤ هونەرمەندی گەورەی کورد، ئیبڕاهیم قادری لە شاری مەهاباد کۆچی دوایی کرد. ئاوێتەی ڕێز و حورمەت پرسە و سەرخۆشی خۆم لە خەڵکی کوردستان و ماڵباتی ئازیزی مامۆستا ئیبراهیم و سەرجەم…
لە لایەن دەستەی بەڕێوەبەرایەتی کاناڵی دێرینە شێعری کوردی،هەروەها ئەندامانی کاناڵ و کۆڕی دێرینە شێعری کوردی؛ پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵە، کەس و کار، دۆستان، هۆگران و کۆمەڵگای هونەر دەکەین
ڕۆحی مامۆستا ئیبراهیم قادری شاد،
یادی هەرمان.
⚫️⚫️⚫️

@trupkirezgari
دێرینە شێعری کوردی
لە لایەن دەستەی بەڕێوەبەرایەتی کاناڵی دێرینە شێعری کوردی،هەروەها ئەندامانی کاناڵ و کۆڕی دێرینە شێعری کوردی؛ پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵە، کەس و کار، دۆستان، هۆگران و کۆمەڵگای هونەر دەکەین ڕۆحی مامۆستا ئیبراهیم قادری شاد، یادی هەرمان. ⚫️⚫️⚫️ @trupkirezgari
گەڕانەوەی هەمووان بۆلای خودایە ◾️◾️◾️بەوپەڕی ڕێزو حوزمەتەوە سەرەخۆشی خۆم ئاڕاستەی بنەماڵە وئازیزانی وکەس وکاری  مامۆستا ئیبراهیم و هاوڕێیانی وهاوشاریانی وهاووڵاتیان  و هەموو ئەندامانی کۆڕی دێرینە شێعری کوردی  ئەکەم و هەموو ئێوە سڵامەت بن و ڕۆحی مامۆستا ئیبرام قادری شاد بێ و یادی هەرمان   مریەم ـ یەتیمی
تەئسیری کرد هەناسەی سەردم لە دڵ هەوا
بەم عالەمە کە سەردی دەبینێ ئەمەند ڕەوا

نەموت بە کەم مەزانە سەنەم ئاهی عاشقان
بێ سۆزی من بزانە دەکەی دەردی وا دەوا

🔸حەمدی

@trupkirezgari
چاوانت سترانبێژێکی ئیلاهی
کە ڕوخسار،ئەنوێنێت نەرگسی مەست،
سپی سپی
شۆڕ ئەبیتەوە بە سەر ژینا!
پەپوولەی ئەوین
لە نێو حەز و تاسەدا باڵا دەکا...

چاوانت سوورمەکێشی خودایی
کە دەدوێ لە ئەوین،
دڵ دێنێتە سەما
بە قەسیدەی ماچێکی ئەهورایی،
منیش.... پەخشان!
جوانی، سپی وەک هەستێکی پاک
لێوت غەزەڵ
کۆڵمت هەنار
لێم ببارە
هەوار هەوار...

🔸ڕزگار.ع

@trupkirezgari
پێکێک لەهەست دەدەم ئەمشەو
هوشیارانە مەستیم دەوێ
لە تایفەی شاعیرانم
حەسڕەت لە چاوم ناکەوێ
یاڕەب دڵیش عەوڕەتێکە؟
حیجابی باوێمە سەرێ؟


🔸شەیدا مەحموودی شنۆ

@trupkirezgari
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ڕەگاژۆ

بە زامێــکی چ ئەستـــەم دێمەوە گــــۆ
لە ناخــمدا ئەبـــزوێنێ بە کوڵ، ســـــۆ

لە بــــۆ بەرزی ئەتۆ و خـــاکی وڵاتــــم
بڵێ گیـــانە دەبی چی بێ خــــەڵاتـــم

خەمی دووری لە تۆ و ئەم غوربەتەی خاک
دەکــا هـــاواری بـــەرزی سیــنە هیــــلاک

هەتا هـــەم وام بە چاوانـــت گرفتار
زمان بــــۆ خـــاکمە، لاڵە لە گوفتـــار

برینی تــــۆ لە دڵ کاریــگەرە خـــۆ
برینی خــاک، ئـــەنامی گرتە ئەستۆ

هەموو زامت بە شێعرێ هەڵدەڕێژم
بەڵام دووری لە خاکــم، چۆن ببێژم

بە کوڵ دێ ناڵەکەم، هەر شەو بە بێ تۆ
بە یادی خـــاکە وا دڵ دێــتە سەر خـــۆ

خــــــەیاڵی چاوی تـــۆ چەن دڵڕفێـــنە
بەرامــــەی بۆنی خــــاک تاسە شکــێنە

ئەویـــنت بەرزە تا هـــەم سینــه چاکم
بەڵام بۆ نیـــشتمانم، ســەر لە خــــاکم

خەڵاتیت خۆرەتاو بێ و ڕووت لە ئاسـۆ
وەکوو هەستم، لە خاک دەیکا ڕەگـــاژۆ...

ژاڵە، سەفییاری

@trupkirezgari
🌸🍂🌸🍂🌸🍂🌸🍂🌸🍂🌸🍂🌸🍂🌸
🌸
لەیەک ئەچین من و
دارە ڕووتەڵەی
پاییز...
من بوغزی پاییز و
ئەو گەمارۆی زستان
نای بەزێنێ
مریەم ـ یەتیمی

ئەم کورتە شێعرە لە دیوانی
                  مریەم ـ یەتیمی
🌸
🍂🌸
🌸🍂🌸🍂🌸🍂🌸🍂🌸🍂🌸🍂🌸🍂🌸
@trupkirezgari
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
⭕️ئەفسانەی شا ماران

بەرنامەی خۆناسین لە زاری مامۆستای بەڕێز سۆران حەمەڕەش

https://www.tgoop.com/zagrosDaily
ئەفسانەی شاماران ئەڵقەیەکی نوێێ خۆناسین
Soran Hamarash
⭕️ئەفسانەی شا ماران

بەرنامەی خۆناسین لە زاری مامۆستای بەڕێز سۆران حەمەڕەش

https://www.tgoop.com/zagrosDaily
دین و دڵ سەبر و قەرارم چۆتە
ڕێگای یەک نەزەر

تۆبڵێی ئەو شۆخە وا سەرمەستە
قەت بێتە ڕەدا !

🔸وەفایی

@trupkirezgari
شەڕەدرۆ!
کارم بۆ کابرایەک دەکرد، زۆر قسەخۆش بوو. گێڕایەوە: لە گوندی ...، مامۆستای قوتابخانە بووم. ماڵە حاجی ... بانگێشتنیان کردبووم.
جیا لە من دوو تازەلاوی تریشی لێ بوو، نەمدەناسین. کردیان بە فشە و شەڕەدرۆ. یەکیان گێڕایەوە: مامە حاجی، ساڵێک پاییز بوو و مەڕێکمان لەگەڵ مێگەل لە شاخیڕا نەهاتەوە و ون بوو. دنیا گەڕاین نەماندیتەوە. کە لە بەهار دۆزیمانەوە، لەبن ڕنۆبەفران، تەماشا دەکەین دوو بەرخی بە دواوەیە!
ئەوەی تریان پشووی سوار بوو. لەداخان لێی هەستا سەرچۆک و کوتی: یا خودا داوەشێی! جا توخوا ئەوە درۆیە تۆ دەیکەی؟ ئێمە مریشکێکمان هەبوو؛ ئەوەندەی هێلکە کرد، بۆ ئاخر مانگی بەهارێ کادێنێکی پڕ کرد لە هێلکە(مامە حاجیش گوێی لێ هەڵخستبوون و هەر دەیکوت بەڵێ!) کوتی: لەسەریان کورک بوو و کاکە هەموانی هەڵێنا. شەش مانگ دواتر، باڕووکە بە لایەک و کەڵەباب(کەڵەشێر) بە لایەکدا. نە بە فرۆشتن، نە بە خواردن و نە بە دیاری، باشارمان نەدەکردن. لە ناو کەڵەبابەکان دانەیەکی تێدا هەڵکەوتبوو دەمانبرد لەگەڵ گایەک لە گێرەمان دەکرد! دوایی چاومان لێ کرد بە نێری جەنجەڕەکە هەموو شان و پیلی برینی تێ کەوتبوو. کابرایەک کوتی: کاکڵەگوێزی لێ بنێن چاک دەبێ. کاکڵەگوێزمان بۆ کوتا و لێمان نا. چما گوێز شین نەبوو! دارەگوێز پەلکی ڕاکێشا، دوازدە نەفەر بە چەڵاگەوە گوێزیان دەتەکاند، گوێیان لە تەقەی یەکتر نەدەبوو!
جا دەڵێ ڕۆژێک بەوێدا ڕۆیشتم ویستم پاشەرۆکێکی بکەم. سندەگڵێکم هەڵگرت هاویشتمە گوێزێک. سندەگڵە گیری خوارد.
کاکە زەوییەکی لێ ساز بوو بە حەوت تراکتۆر لە کێڵانی تەواو نەدەبوون. ئەو ساڵە کردمانە گەنم. قەوسی پاییز لە دروێنە تەواو نەبووین. بابم کوتی: با 20 ـ 30 پاڵەی(کرێکار) لێ بگرین دەنا تەواو نابێ! کاکە پاڵەمان لێ گرت. زستان هات بەفرمان بەسەردا باری. ئاگامان لێ بوو گورگێک هات لە باقەیەک ڕۆ هات وەیزانی مەڕە! یەکێک لە کرێکارەکان داسی لێ داهێنا لە قوونی گورگە چەقی! هەڵات؛ چۆن؟ بەنێو گەنمەکەدا هەمووی دروویەوە! ئێمەش هەمومان کردە باقە و لە گیشەمان دا. بابم لەخۆشیان بە دەست و پێ سەمای دەکرد. لەخۆشیان ڕۆیشت کاڵەکێکی هێنا بیدەین بە پاڵەکان. کاڵەکەکە ئەوەندە گەیبوو، قەڵشتی دابوو. بابم هەر چەقۆکەی پێدا هێنا، چەقۆ تێ کەوت. دەستی هەڵکرت و زۆری هێناوبرد نەیدۆزییەوە. ناچار خۆی ڕووتەوە کرد؛ بە تۆی شۆرتێکەوە. خۆی تێ هاویشت؛ تا ئێوارێ گەڕا نەیدیتەوە.
بەیانی خۆم چوومە ناو کاڵەکەکە، چاوم لێ کرد کابرایەک لە قوژبنێک هەڵتروشکاوە و سیغار دەکێشێ. کوتی: لە چی دەگەڕێی؟
کوتم: چەقۆکەم لێ کەوتووە.
بزەیەکی هاتێ و کوتی: کەرە! من مانگایەکەم بە گوێلکەوە لێ تێ کەوتووە، حەتوویەکە لێی دەگەڕێم نایبینمەوە! تۆ لە چەقۆ دەگەڕێی؟!
حاجی ڕووی تێ کردن و کوتی: هەی تفوو! ڕووتان ڕەش بێ بۆ درۆتان. هەستن وەدەر کەون هەی مەلعوونی کافر!..


حەسەن لە ئاوایی پیروەلی باغ

@trupkirezgari
ناڵەی تەرەغە، هۆنراوەی بەڕێز کاک کامیل نەجاڕی( نیما بۆکانی)

ساڵی 1384 ده‌ستم کرد به‌ نووسینی مه‌سنه‌وییه‌ک به ‌ناوی یادی ته‌ره‌غه‌، چه‌ند ڕۆژ هاتوچۆی گونده‌کانی ده‌وروبه‌ری ته‌ره‌غه‌م کرد و زانیاریم کۆکرده‌وه‌. ‌دوای ماوه‌یه‌ک شێعره‌که‌ درێژتر بۆوه‌ و بوو به‌ نزیکه‌ی دووسه‌د به‌یت،  به‌ناوی (ناڵه‌ی ته‌ره‌غه‌)  له‌ ڕێگه‌ی هاوڕێیه‌که‌وه‌ ناردم بۆ گۆڤاری لاوانی حیزبی دێموکرات و چاپ کرا، دوای ماوه‌یه‌ک له‌ لایه‌ن کاک عه‌لی خزری و کاک چه‌نگیزی سیگارچییه‌وه‌ خوێندرایه‌وه‌. ‌ شێعره‌که‌م به‌ ناوی (نیما بۆکانی) بڵاوکرده‌وه، به‌ڵام ئێستا که‌ له‌ کوردستانی ئازادم و شێعره‌که‌شم له‌ زۆر شوێنه‌وه‌ ده‌ست لێداوه و زۆریشم پێ زیاد کردووه‌. ڕایده‌‌گه‌یێنم ئه‌و شێعره‌ هی‌  من یانی (کامیل نه‌جاڕی)یه‌. به‌ڵام ئه‌و ناوه‌ له‌ خۆم و شێعره‌که‌م ناسڕمه‌وه‌. چونکه‌ یادگاری سه‌رده‌مێکی تایبه‌ته‌.

ناڵەی تەرەغە

تەرەغە! بەرزە چیای خۆڕاگر!
كانی ڕووناكی ئەوین و ئاگر!
لووتكەكەت چاوگی گڕی نەورۆزە
وا لەبەر چاوی گەلم پیرۆزە
مەتەرێزی شەڕەف و دڵپاكیی
ڕۆحی هەرمان و دڵی ڕووناكیی
سەنگەرت چاوگەیە كانیی ژینە
سێبەرت تاوی دڵی بێ‌تینە
ڕیزە بەردت مەتەرێز ئاسایە
بڕبڕەی پشتی كوڕی ئازایە
دانەبەردت كە لەیەك ئاڵاون
ئارەقە و خوێنی لە ڕوو پڕژاون
بۆیە وەك خۆر لە بریسكانەوەیە
خوێنی كورد بەو گڕەبەردانەوەیە
نەخشی تۆماری هەزاران ساڵەم
لە سەرت نەخشە بە چەشنی ناڵەم
وەك سەری میللەتەكەم سەربەرزی
دژ لەبەر هەیبەتی بەرزت لەرزی
بەژنی هیوای مەیە ئەو باڵایە
بۆیە دژ چاوگەلی پێی هەڵنایە
چاوی «سوڵتان» و دڵی «میرقازی»[1]
ودمی سەربەرزیی بە تۆ دا «قازی»
جێی كەڵاك‌ خۆر و گەڕ و ڕووڕەش نی
هەڵۆ شاباڵی لە بەرزیت دەشنی
ڕەوەزت لانی پڵنگ و شێرە
بۆ ڕەواسە و چەقەڵان هەڵدێرە
گورزی تۆ «پێمەڕەكەی فەرهاد»ە
بەسەری دوژمنی كوردی دادە
«بەردە دەرزی»‌لە پەنات وێستاوە
وەكوو نێزەی دەسی كورد ڕاساوە
كێشكی تۆ‌دەگرن «سێ كۆیان»
نابزوون بۆیە لە جێگەی خۆیان
سەربەرز، سینە مەتاڵ، قیت و زۆپ
نەیسمین مووشەك و ڕاكێت و تۆپ
خەنجەری خاكەكەمی ڕاساوی
شەوەزەنگ هەڵچوو لە نوچكت چاوی
كێ دەڵێ ناوی مەغوولت لەسەرە
كەمتیار ڕێی نییە قەت لەم دەڤەرە
«تەرەگە»ی نەك «تەرەغە»ی چەنگیزێ
ناوەكەت با دژی پێ هەڵتیزێ
باوەشی شیو و خڕ و زەندۆڵت
ڕەوەزی ڕژد و چڕ و بنكۆڵت
جێ حەشارگە و تەرەگەی لاوانن
بۆ گەڕ و پێڕەش و دڕ پاوانن
كۆڵەكەی كەپری هەوا و ئاسمانی
پاڵەپشتی دەمی لێقەومانی
«ئەژدیهای كۆشكی» سەری قرتاوە
سەری تاراوە، لەشی جێماوە
هێند دڕن دوژمنی دڵ پڕ قینت
كەڵپە دەگرن لە لەشی بەردینت
هێندەیان گڕ لە دڵت بەرداوە
ڕەوەز و دوند و بنارت چاوە
تیری دژ دێ كە بكا پێپەستت
«پیرسڵێمان»ە مەتاڵی دەستت
دادەپاچێ سەری جاشی بیژووك
«خاڵەڕەش» ڕۆژێ بە «چەكوچ و ماڵووك»
ئاگری دۆڵی «مەناڵە»ت ماوە؟
ئەو گڕەی دوژمنی پێ دەتواوە
«كونە خەرتەڵ» هەیە لێی داڵاشان؟
هەڵكەنن جەرگ و گلێنەی جاشان!
ماری سەر شانی ڕەقان و ساكۆ
ژاری هەڵڕشتە گەرووی هۆلاكۆ
پاڵەپشتت كە «قەڵای خەڵكیانە»
شوێنی پشكووتنی عەشق و ژیانە
ڕۆیی ئەو كاتە قەڵای خەڵكی بوو
بۆ خەوی مشك و مڵان كەڵكی بوو
شوێنی پۆستاڵی ڕەشی چەنگیزان
ئێستە پڕ هەڵز و شلێرە و بیزان
كاتێ كەمتیاری هەلاكۆ هاتن
لە سەروماڵ و ژیان ڕۆهاتن
شار و گوندی لە قوڕ و خوێن وەردا
گڕی شاڵاوی لە باخان بەردا
دەستی هەڵگرت كە لەسەر هەڵكەندن
لەوێ پۆستاڵ و زرێی داكەندن
مۆڵی دا گورگ و چەقەڵ لەو بانە
ڕاچەنی شاخ بە ورەی كوردانە
غیرەت و عەشق و ورە و هێز و قین
لە چیا و بەرد و زەوی هەڵتۆقین
دار و چاڵووكی بنار و كەژ و كۆ
دایە بەر پاشەڵی دڕك و پشكۆ
خەنجەری تنگس و تیكان و زی
دڵی پڕ قینی دژی پێدەتەزی
*
ڕەشەبای تووشی عەجەم لرفەی هات
نایە ژێر پێ دڵەكەی پاكی وڵات
شیری «میرقاز»ی برووسك وێنە
لەشكری دوژمنی كرد دروێنە
تا بە شاخ و گەوەدا هەڵدەزنا
دەست درێژ، دەستی دەقرتا لە بنا
«سەفەوی» و لەشكرەكەی كوت‌كوت بوون
بە ورەی كوردی نەبەز سەركوت بوون
گۆڕە «دۆڵی هەرەسان» هێشتاكەش
ڕادەماڵێ تەرەسان هێشتاكەش
بۆ بەری پێ و دڵی كەرجاشانت
وەك چقڵ تیژ بووە قڕیاشانت
ڕیزی حیزان گەلێ لەو دۆڵە هەرەس
تێكی شێڵان و نەیاندینەوە كەس
لەشكری پێڕەش و دڕ لەو ناوە
بە گڕی هەڵمەتی كورد دەتواوە
تەفر و توونا بوو سەفی دوژمنی دڕ
بە ورەی شێرەكچ و هەڵمەتی كوڕ
ترسەنۆك و قزە نایانە گەڵۆز
كلك و، هەڵچەقییە زەلاقەی لمبۆز
شایەدن بەرد و درەخت و بنچك
لەوێ دژ بوون هەموو پەنچك، پەنچك
²
تەرەغە بەژنی برینداری كورد
@trupkirezgari
دێرینە شێعری کوردی
ناڵەی تەرەغە، هۆنراوەی بەڕێز کاک کامیل نەجاڕی( نیما بۆکانی) ساڵی 1384 ده‌ستم کرد به‌ نووسینی مه‌سنه‌وییه‌ک به ‌ناوی یادی ته‌ره‌غه‌، چه‌ند ڕۆژ هاتوچۆی گونده‌کانی ده‌وروبه‌ری ته‌ره‌غه‌م کرد و زانیاریم کۆکرده‌وه‌. ‌دوای ماوه‌یه‌ک شێعره‌که‌ درێژتر بۆوه‌ و بوو…
سەنگەری لاوی ئەوینداری كورد
لە دەسی خاكەكەما پێنووسی
ناوی تشكت لە دڵی شەو نووسی
فێری وانەی نەبەزینت كردین
ئاشقی بەرزە فڕینت كردین
«یەكەسەر» تاجی ورەی نایە سەرت
چوونە كڕنۆش كەژ و كێوان لەبەرت
باوەشت كردەوە بۆ هی وامان
تۆ نەبای قەت نەدەبوو هیوامان
بۆ هەژار لانكە بوو سەر شانی تۆ
فرچكی گرت بە مەمی كانیی تۆ
بۆیە ڕووناكە دڵی «كانییە سارد»
شیری زامار لەسەری گیانی سپارد
مام هەژار شیعری لە ئەدگاری پژاند
مەلی واژەی لەسەری هەڵدەفڕاند
ڕۆحی تێكەڵ بوو لەگەڵ سەرچاوەی
بۆیە وا ڕوونە دڵی ئەو ئاوەی
*
«خیزەشینت» بە گوڵان ڕازاوە
جێ پشووی «قالەمەڕە»ی لێ ماوە
زایەڵەی سووری گەرووی شمشاڵی
لە دڵی هەوری دەخشكاند باڵی
*
ژوانی فرمێسكە خەمی بێ بن بووی
سەنگەری شێعری هەژار هێمن بووی
سینگی بەرگێڵەكەی «ئەشكەوتی هەژار»
ماوە پێوەی گوڵە ئەسرین بە هەزار
*
ئەسری شیڵان و ڕەز و تووتڕكن
لە بنار و ڕەوەزانت دەتكن
دەنكە فرمێسكی نیگای دارەبەنن
بە چەمە خوێنی شەوان پێدەكەنن
*
چاوی «كانی سپی» فرمێسكاوین
بەردی دەوروبەری هەر خوێناوین
«خدر»ێك لێوی لە لێوی داوە
تا ژیان مابێ ئەویش هەر ماوە
كوڕی كورد چاندی لەوێ تۆوی خوێن
گوڵەمێلاقە لە دەوری دەڕوێن
*
«كۆچەری» شاری لە مێژینەم بوو
واری ئەم هۆزە بە بێ قینەم بوو
جێی نەژاد و كەسی پێشینەم بوو
بووی ئەوی هەرچی لە پێشی نەمبوو
شاری ئەشق و دڵی پڕ بریا بوو
ژوانی ڕووناكی ئەوین و خوا بوو
هەروەكوو ئاگرەكەی زەردەشتی
پاقژن دوند و قەد و پێدەشتی
²

تەرەغە! هەورە دڵی سەرڕێژم
بێڵە فرمێسكە خەمم دابێژم
ڕێم كە باخێ گوڵە ئەسرین بێنم
لە بناری دڵی تۆی پڕژێنم
گوندەكانت بە تەپوتۆز نوقمن
خەم بە ڕوویانەوە شەختە و زوقمن
وەك هەور بێم و لە سەریان داكەم
سەر بە ماڵی دڵەكانیاندا كەم
*
گوندی سووری «تەرەغە»ت هەر ماوە
ماڵ و كۆڵانی بە خوێن ڕەنگاوە
مەدرەسەی بیری «شەرەفكەندی» بوو
چاوگی هێز و ورە و ڕەندی بوو
ڕوونە بەرلین بە ترووسكەی خوێنی
باوەشی تۆ بووە لانكە و نوێنی
گۆڕ غەریبێکە لە خاکت دوورە
وەک هەڵاڵانی گەشت ڕوو سوورە
*
دەچمەوە باوەشی «عیلمابادی»
لەوێ ناسیم گوڵی ڕووی ئازادی
*
گوندی «سەیداوە» لە خوێن گەوزاوە
شاڵی سەوزی لە برین پێچاوە
گوڵ لە دەوری سەری خەرمانەی دا
ڕووی لە گوڵزاری بەهەشت تانەی دا
*
«كانی ڕەش» چاو و دڵی ڕەشپۆشن
دوژمنی كوردی بەوەی دڵخۆشن
بۆیە ڕەشپۆشە، دڵی خەمبارە
چاوی، نەینووكی هەزار ئازارە
چاوەكەی غیرەتی لێ هەڵدەقوڵێ
دوژمنی كوردی لە نێودا دەكوڵێ
*
خوێن پەڵەیدا لە خڕی «سەرباخچە»
سوور كرا جاڕ و بەیار و تاخچە
جۆگەلە و شیوەڵ و كەند و لەندان
كەڵەك و كەندڕ و «كانیی خەندان»
سنگی دەشت و دەر و كۆ دابێژران
تەرمی چەن سوورە چنار ڕاكێشران
شێر لە داو و تەڵەدا چۆن دەمرێ
چۆن سەری بەرزی لە عەرزی دەدرێ
ڕاپەڕین شێردڵ و چاڵاكانە
تاكوو دوایین پشوو بێ‌باكانە
*
خۆفرۆش چاوی نەدابا بە نەیار
بەرهەڵێخی نەدەویست «چوار دیوار»
هێم و دیواری لە خشت و خۆڵا
ڕەقترن زۆر لە سمیت و پۆڵا
جاش نەبووبایە بە مشك و بە مڵە
بە عەجەم كون دەبوو ئەو خشتە گڵە؟!
*
«سەردەراباد» بووە ڕووگەی هیوام
ئێستە سەرخۆشی ئەوینێكی وام
بۆیە مانم لە دڵی ئەو ڕایە
دڵە جێماوەكەمی تێدایە
ڕێزەیەك خۆڵ و گڵی كۆڵانی
ڕۆژ و مانگی دەكەمە قوربانی
*
شاهەڵۆی كۆشكی «عەزیزكەند»م كوا؟[2]
قەلەڕەش وەختە هەناوم دەخوا!
تێچریكێنێ هەوای سەوزی ژیان
لە گەرووی شێعرەوە تا بەرزیی ژیان
ئەوە ئامانجی دڵی پڕ لە خەمم
تین و تاسەی سەری پڕ هەور و تەمم
*
«دارەگردەڵ» پەلی هەڵكێشاوە
خوێن لە سەر پۆپ و چڵی ڕسكاوە
گەنجی شمشاڵی لە باخەڵدایە
بەیت و حەیران لە دڵی ئەوڕایە
كوڕە دەروێش[3] بە هەوای بارانە
سەنگی سێبووری ئەویندارانە
*
شلكە پەلكێكی گەزیزەی ناخت
داڕژا لەو دڵە زیزەی شاخت
بەژنی پێدەشتی شێعرباران كرد
هات و ڕۆژباشی لە گوڵزاران كرد
«باخچە» فرمێسكی بەجێمان، تەرەغە!
بوو بە شێعری دڵی «رەحمان تەرەغە[4]»
*
ئەو گڕەی جەرگی شەوی كرد پارە
زایەڵەی دەنگی «عەلی كەردارە[5]»
ڕۆحی حەیران و گەلۆ و ئازیزە
نیوەشەو، ئایشەگوڵ و پاییزە
لاوك و بەیت و مەقام و بەستە
جوانی هەرچی هەیە، تێكەڵ هەستە،
لە گەرووی پاكی ئەوا پشكووتن
وا لە گەڵ ڕۆحی هونەردا جووتن
بۆنی ڕێحانە لە بەر پەنجێرە
سەردەخا تاكوو دڵی ئەستێرە
شاگوڵی «باخچە» دەبا بۆ ئاسمان
پەلكی بێگەردی ئەوە پێناسمان
*
دەشتی نۆبارێ بە گوڵ ڕازاوە
خوێنی پێشمەرگە لە ڕووی پڕژاوە
جاڕ و شێوەرد و بناری كاوان
گشت پەڵەی دابوو بە خوێنی لاوان
*
«ڕێی گەوان» سوورە هەنوو دەخوێنێ
بە گەرووی سوورەوە كەو دەخوێنێ
بە هەوای شیوەنەوە قەسپەی دێ
كڕی دەندووكی گەشی كسپەی دێ

@trupkirezgari
دێرینە شێعری کوردی
سەنگەری لاوی ئەوینداری كورد لە دەسی خاكەكەما پێنووسی ناوی تشكت لە دڵی شەو نووسی فێری وانەی نەبەزینت كردین ئاشقی بەرزە فڕینت كردین «یەكەسەر» تاجی ورەی نایە سەرت چوونە كڕنۆش كەژ و كێوان لەبەرت باوەشت كردەوە بۆ هی وامان تۆ نەبای قەت نەدەبوو هیوامان بۆ هەژار لانكە…
سوورە كانیاوی «هەلاوان» هێشتا؟
خوێن و ئەسرینی لە چاوان هێشتا؟
*
ماوە لێی «ئاشی گوڵان» بەرداشی؟
سەری جاشان بكەمە باراشی
ئاشەوانی بە ورەی ئەم ناوە
ئاشی بە خوێنی نەیار گێڕاوە
*
«پاشبڵاخ» باخی بەهەشتی دنیای
داخەكەم جەردە تورك ناوی نای
تۆ دەبوو ناوت ئەوین‌ئاوا با
دڵەكەت كانیی حەز و هیوا با
²
تەرەغە! سەر بەتەمی، دڵ بە خوێن
سینە برژاوی، سەر و ڕوو بژوێن
دڵپڕی دەستەیەكی خۆخۆری
گەرچی جێژوانی دڵی پڕ شۆری
ئەو دڕ و ڕق‌لەزگانە كورد نین
ڕۆحی كورد دوورە لە تاڵان و بڕین
دڵی كورد كانی ئەوینە و جوانی
وەك سەرت بەرزە ورە و ویژدانی
تاقمێكن كە دڕ و ژاراوین
بێ بەزە و یانیگر و قیناوین
توخمی تورك و عەرەبن جێماون
ئاشقی خوێن و گڕ و شاڵاون
بۆ نەیار هێندە بە دڵ داهاتن
تاكوو حیزانە بە چۆكدا هاتن
چوونە كڕنۆشێ لەبەر پێی دوژمن
ئافەرینێ سەری تێدا بردن
گایە بوون عەشقی نەقیزە و خەرەزەنگ
تەپ و گوێ فیچ و خەساو، گێل و دەبەنگ
جەرگی دایكی خۆی ئەكێڵا بۆیان
بوو بە دەسكی چەقۆ شاخی خۆیان
بەو چەقۆیە هەموو سەریان دەبڕا
ورگ و جەرگ و دڵی سڕیان دەدڕا
هێندە مەست بوونە بە چێژی جاشی
هەر دژێ بێ دەبنە وێڵداشی
خاكی خۆیان دەكەنە مۆڵ بۆیان
دەمڕن وەك سەگی كرمۆڵ بۆیان
لە دەس ئەو دەستە دڵم بێزراوە
ڕۆحی هەستم بە كەسەر خنكاوە
خۆزگە بێ شاعیری پیری «كۆكە»م[6]
ویش بسووتێ بە خەمی ئەمڕۆكەم
وەكوو ئەودەم گەلی خۆخۆر ماوە
جێگە سمكۆڵ و شەڕ و شۆر ماوە
گڕپژی واژە بە سەریاندا كا
خەنجەری خامە لە دڵیان ڕاكا
²
تەرەغە! ناخی بەسۆم گڕکانە
دڵ قەمۆچکەی گڕە، گڕ بارانە
شەوە تاریکە دڵم گیراوە
شەوەزەنگ قامکی لە چاوم ناوە
شەو کڕە باڵی ڕەشی بێ سێبەر
لە خەوان گوند و مرۆڤ و دێبەر
چڵکنێکی قزە، بێ جەرگ و زۆڵ
خۆی مەڵاس داوە لە نێو چاڵوچۆڵ
بۆ قومێ چڵپە خەریکی ڕاوە
داوی بۆ باز و هەڵۆ داناوە
نیوە شەو نێرە هەڵۆی شاخ و کێو[7]
داگەڕا ڕوو بە چەم و گوند و نشێو
چوونە کڕنۆش لەبەری ئاو و زەوی
بۆێ نەوی کرد سەری، هەوراز و نەوی
خاک کە هەنگاوی دەکرد ماچ باران
ئاو دەمی پێوە دەنا و دەیتاران
نەیدەویست خۆڵی لە سۆلی نیشێ
تۆز لەسەر پێوقەدەمی هەڵنیشێ
هێشتە تێر ماچ نەببوون خۆڵ و بەرد
ئۆقرە بگرن بە شەقاوی کووهگەرد
هاتبوو ماڵی دڵی دێ ڕوون کا
تیری چڵکن دڵی مانگی پێکا
تیری چڵکن کە بە ڕووناکی وەڕی
دێ شکا پشتی، هەیڤ ڕەنگی پەڕی
تەمی لێ نیشت سەری«ئاسمان بڵاخی»
ڕەش پەڕی هەورێ بووە بەیداخی
دەستی نا سەر دڵی «شیلاناوی»
ماچی کرد چاوی ئەسر تێزاوی
دەشت و گرد و چەمی ئەم مەڵبەندە
پاکی خەمبار و کز و دڵمەندە
خەم زنەی خوێنی لە چەم پێ ڕشتوون
یارە کێوگەردەکەیان جێی هێشتوون
گوڵ بە شاباڵی پەپوولان دەفڕن
ڕێی چیا و دەشت و بیابان دەبڕن
بۆ بەهاری دڵی نووستووی دەگەڕێن
بۆ گڵی گۆڕی بزر بووی دەگەڕێن
تاکوو باوەش لە گڵی وەربێنن
ڕۆحی شەیدا و لە کوڵی بدوێنن
لەوێ شین ببنەوە سەر هەڵبێنن
ڕەگی خۆیان لە دڵی هاڵێنن
با لە ئاڵای گەشی کوردوستانێ
تێر بە چاوانی ئەوان بڕوانێ
هەڵمژێ بۆنی شنەی ئازادی
داگرێ ڕۆحی، موچڕکی شادی
«شاخی شێخ هەمزە» لە « قاقڵاوا»وە
گڕی تۆڵەی لە دڵا ڕسکاوە
خڕ و دۆڵی زنەیە، خوێناوە
خوێنی کووهگەردە پەڵەی پێداوە
سەری نا سەر دڵی«دووبرا کووژراو»
پێک گەیین ئەشک و دڵی هەڵقرچاو
دەستی هاواری دەکێشێ بۆ لات
چاوەڕێیە دڵی کەیلی «ئاوات»
دەڵێ سەر هەڵبڕە لێم قەوماوە
کێو و کەژ بێ کەس و بێ خێو ماوە
شەوە پێپەستی پەژارە و دەردم
خوێنی پڕژاندە بنار کووهگەردم
مانگی ئەم شەو لە قەفەسدا دیلە
گوێی لە قاسپەی کەوەکەی «زەنبیل»ە[8]
پێت دەڵێ: پشت و پەنای کێوانم!
دڵ شکاوم لە دڵت میوانم
تۆ مەکۆی تیشک و تریفە و نووری
ژوانی سەد کۆڵنەدەری ڕووسووری
سنگی تۆ سەنگەری«چرچە» و «خدر»ن
ئەو برووسکانە کە وەک تۆ نەمرن
پەڵە هەورێ ئەگە هات بۆ ئێرە
ڕێژنەیەک خوێنی دەیە و بینێرە
دەمەوێ لێرە چرای ڕۆژ هەڵکەم
خوێنی کووهگەرد و خدر تێکەڵ کەم
با دەنووک سوور بێ مەلی تەرت و گەوان
با لە قاسپەی نەکەون قاسپە خاسەکەوان
سوور دەکەم پێی پەڕ و دەندووکی شێعر
با هەتاو بڕژێ لە نەینووکی شێعر
با چیا وەک دڵی «ئاوات» گەش بن
خاسە کەو خاوەنی شاخ و کەژ بن
ئەو کڕووزەی کە لە «زەنبیل»ەوە دێ
لە دڵی لەت لەتی «کامیل»ەوە دێ
ڕۆحی تێکەڵ شنەیە و سەوزایی
لە دڵی دەتکێ وشەی دەریایی
هەر وشێکی گەشی، لافاوێکە
خوێن و کسپەی دڵە سووتاوێکە
پێت دەڵێ: ئەی تەرەغەی دڵ خەمبار
کۆنە جێژوانی وشەی سەوزی هەژار
بۆ سڕ و دوورە پەرێز وەستاوی؟
سەر بە هەش ماوی کڕ و داماوی؟
تەرەغە دەستی من و داوێنت
تۆ سەری بەرز و دڵی خاوێنت
بگە فریای دڵەکەی سووتاوم
وەرە هانای سەری گڕ تێزاوم
²
تەرەغە! كانی ئەوین و جوانی

@trupkirezgari
دێرینە شێعری کوردی
سوورە كانیاوی «هەلاوان» هێشتا؟ خوێن و ئەسرینی لە چاوان هێشتا؟ * ماوە لێی «ئاشی گوڵان» بەرداشی؟ سەری جاشان بكەمە باراشی ئاشەوانی بە ورەی ئەم ناوە ئاشی بە خوێنی نەیار گێڕاوە * «پاشبڵاخ» باخی بەهەشتی دنیای داخەكەم جەردە تورك ناوی نای تۆ دەبوو ناوت ئەوین‌ئاوا…
شنەگای شیعر و وشە و گۆرانی
خوێن وەكوو تەم بەری چاوی گرتووم
نایەڵێ موویە لە جێی خۆم ببزووم
تا قەڵەم دێتە هەژین و بزوان
ڕایدەپێچێ خەم و داخ و كۆڤان
با دەمێ خۆ لە خەمی ژین لادەم
گیان بەرەو واری ئەوینێ ڕادەم
باوەشت ژوانی حەزە و كانیی هونەر
لە دڵت فێر بوو سروشت جوانیی هونەر
كیژەكانت كە پەریی سەر عەرزین
وەكوو خۆت كانیی ورە و سەربەرزین
«خاڵ سمایڵان» بووە ڕاوگەی لاویم
جێ هەواری حەز و دڵ دۆڕاویم
كۆڕی شایی لەسەر ئەو ئاوە دەبوون
بۆ ئەوین، دڵ هەموو سەرچاوە دەبوون
«كوڕە دەروێش»[9]ی خڕ و لاپاڵی
قۆڵی بۆ بەزمی ئەوین هەڵماڵی
شەنگە بیزا كە سەری دەردێنا
بە هەوای سەوزە قژی دادێنا
ڕۆحی تێزا بە شنەی شمشاڵی
گردەڵەداری بنار و یاڵی
كوڕی حەیران بە ئەوینی بێری
فرچكی گرت بە هەوای بلوێری
كچ و كوڕ شاد و گەش و بێ‌ڕق بوون
دڵتەڕ و لێو بەبزە و عاشق بوون
شادی دەستی لە دڵان وەردێنا
زەردە شابسكی بزەی دادێنا
كوڕ بە زەردە و حەز و چاو داگرتن
كچ بە ڕووگرتن و ڕەوتی شەرمن
چاو و برژۆڵ و نیگا تێكدەبەزین
لەش دەچۆقان و دڵ و جەرگ ئەتەزین
كۆلكەزێڕینە بوو شایی و دیڵان
ئەسپی سەركێشی ئەوین دەیحیڵان
ڕەشبەڵەك تێكەڵی خەرمانەی گوڵ
دڵی ئاسمان و زەویی دێنا كوڵ
چاو لە هەر جێیە دەنیشت جوانی بوون
دڵ هەموو ڕۆشن و بارانی بوون
سروە بۆنی بەڕەزای هەڵدەپژاند
بە شنە، گیا گوڵە شەوبۆی دەدواند
جوانی تێكەڵ گوڵ و سەوزە گیا بوو
لە هەموو لاوە سەری هەڵدابوو
لەسەر ئەو ئاوە گوڵێ لالە كوڵم
تاڵە بسكێكی گرێدا لە دڵم
ئاوی لێوانی لەسەر ئەو چاوە
ژینی سەوزی ئەبەدیی پێمداوە
مردنیش بێت و سەرم داپاچێ
ئەو ئەوینەی لە دڵم دەرناچێ
²
تەرەغە هەڵبڕە سەر بڕوانە
لە موکریانەوە بۆ «ئاڵمان»ە
با سڵاوێ لە دڵی ساڕاڵ کەین
گیان لەگەڵ گیانی فوئاد ئاواڵ کەین
ئەو فوئادەی کە لە«تاڵە سوار»ە
لە گەرووی تاری شەوا هاوارە
کوڕی هەوراز و چیا و هەڵدێرە
دەوری گیراوە بە شەش ئەستێرە[10]
«ژاوەرۆ» فەڕشی دڵی بۆ ڕاخست
«ئاویەر» بەرزە سەری بۆ داخست
ئەو فوئادەی کوڕی خوێنە و ئاگر
وەکوو «شاهۆ» و «نەکەرۆز» خۆ ڕاگر
گەرچی میوانی دڵی گڵکۆیە
ناوی ڕووناکیدەری ئاسۆیە
خۆری ئاسمانی گەش و ساماڵە
یاری«چەم شار» و «سنە» و «ساڕاڵە»
شا هەڵۆی «کوچکە ڕەش» و «ئارێزە»
وەک تکەی خوێنی شەهید جێی ڕێزە
دڵی پڕ تینی، ئەهوورایی بوو
ڕۆحی پاکی، شنە ئاسایی بوو
هاو ڕچەی «شوان» و «کەمانگەر» ئەو بوو
یاری «خانە» و دڵی «جەعفەر» ئەو بوو
تەرەغە ماوە لە بیرت جەعفەر؟
دووکتووری یاری هەژار و ڕەنجدەر؟
ئەو بوو «لالۆ»ی دڵەکەی «بێکەس» بوو
هاوخەمی دڵبە‌خەم و بێدەس بوو
ئەشقی، پشکۆی کڵی بێچاران بوو
تیشکی ڕێی کۆچەر و ئاواران بوو
زۆری سەر ناوەتە سەر سینگی تۆ
زۆر لە ڕوویدا شنە ئاونگی تۆ
²
تەرەغە! دڵ بە خەمی خۆ كوشتن
دیت برا خوێنی برای خۆی ڕشتن؟
ئەو هەموو ماتەم و ژانەت بینی
چاوی ئەو خوێنە گەشانەت بینی
چۆنە پشتت نەچەما و دانەڕمای؟
كورد لە چنگی دەتكا خوێنی برای
كورد بە دەست كوردەوە پشتی دەشكان
خوێن لە دڕك و لە گژ و گیا دەتكان
«سەنگەران» سوور بوو لە خوێنا چاوی
بەرد ئەبرژا بە گڕەی هاڵاوی
چیمەن و بنگەڕ و مێرگ و بژوێن
پاكی بۆژۆ بوو بە شۆڵاوگەی خوێن
پەلكی گوڵ، چقڵ و چزووی لێ ڕوابوو
بۆ لقی خۆی چزی دەركێشابوو
لق و پەل مار و، گەڵا دووپشكە
تێك دەهاڵان تەڕە دار و وشكە
بەژنی یەكیان هەڵەپاچی زوو زوو
تێك دەنووسان بە گەزارە و بە چزوو
بە تەورداسی ڕقی خۆخۆری
بۆ نەیار بوونە قەڵاتە و قۆری
دژە كورد شایی لە دڵیان دەگەڕا
کە برا دژ بە برا ڕادەپەڕا
چەك لەسەر پێ بوو بەرانبەر خۆیی
لەش پڕووسقا بە قوڕی دووپۆیی
ئەو دژەی كوردی دەدی دەتواوە
مەست بوو ڕۆحی بە بزە و قاقاوە،
گوللەكەی چەپكە گوڵی دا لەسەری
ئەو چەكەی زەندەقی چووبوو لە بەری
دیی دڵی هاومەتەرێزی دەگەزی
ئەو كوڕەی گیانی لە ترسی دەتەزی،
²
تەرەغە دەردی دڵم یەكجارن
خەمی دنیا لە دڵی من بارن
كەی لە سەر تۆ دەشەكێ ئاڵاكەم؟
سەر لە هەوران دەسوێ باڵاكەم؟
سروە بۆنی پەڕی ئاڵاكە ببا
ڕەنگی ئاشتی و گوڵی ئەم خاكە ببا
تێبگەن ئاشتی پەرەستی دنیا
گەلەكەم چەندە غەریبە و تەنیا
²
تەرەغە! بەرزە چیای خۆڕاگر!
كانی ڕووناكی ئەوین و ئاگر!
ئەشقی سەوزت قەڵەمی دا دەستم
هەڵقوڵی كانیی زوڵاڵی هەستم
پێم بڵێ گۆڕینەوەی دڵ ناكەی؟
سەری دڵ ئەمڕۆ كەوا دێ لاكەی،
با لە ژێر كێوی خەما خۆ بگرم
تاكوو ئازادی دەبینم نەمرم.

هاوینی 1385



____
[1]
«...» ناوی گوند وچیاو کانی و کەسایەتین
1ـ مەبەست ئامانجی عەزیزکەندی شاعیر و گورانیبێژە
2ـ مەبەست محەممەد ڕەسووڵپوور ناسراو بە محەممەدی دەروێش عەزیزە کە لە گوندی دارەگردەڵە دەژیا و شمشاڵ ژەن بوو.

@trupkirezgari
دێرینە شێعری کوردی
شنەگای شیعر و وشە و گۆرانی خوێن وەكوو تەم بەری چاوی گرتووم نایەڵێ موویە لە جێی خۆم ببزووم تا قەڵەم دێتە هەژین و بزوان ڕایدەپێچێ خەم و داخ و كۆڤان با دەمێ خۆ لە خەمی ژین لادەم گیان بەرەو واری ئەوینێ ڕادەم باوەشت ژوانی حەزە و كانیی هونەر لە دڵت فێر بوو سروشت…
[4] ـ شاعیری جوانەمەرگ ڕەحمان تەرەغە لەدایک بووی گوندی باخچە بوو ڕۆژی 14|1|1376 کۆچی دوایی کرد.
[5] ـ بەیت بێژی بەناوبانگی کورد خەڵکی گوندی باخچە بوو.
6ـ مەبەست لە مەلامارفی کۆکەییە لە قەسیدەیەکدا دەڵێ: گوردیش چ کوردە میللەتی خۆخۆرە پێکەوە/ بۆ گیان و ماڵی یەکتری سمکۆڵ دەکەن لە خۆڵ
7ـمەست لە وەستا ئەحمەد کوھگەردە کە لە گوندی قاقڵاوا شەوێک  کەوتە کەمینەوە و شەھید کرا.
8ـ مەبەست لە شێعری خاسەکەوی سەید کامیل ئیمامی (ئاوات)ە
9ـ مەبەست محەممەد ڕەسووڵپوور ناسراو بە محەممەدی دەروێش عەزیزە کە لە گوندی دارەگردەڵە دەژیا و شمشاڵ ژەن بوو.

[10] مەبەست شەش براکەی کاک فوئاد مستەفا سووڵتانین کە گیانیان لە ڕێگای ئازادیدا بەخت کرد و لە گۆڕستانی تاڵە‌سواری ئاڵمانە نێژراون.

@trupkirezgari
2024/11/27 05:37:51
Back to Top
HTML Embed Code: