tgoop.com/trupkirezgari/13973
Last Update:
پیرم و جارجار دڵم، بیری جه‌وانی خۆی ده‌کا
بولبولی زه‌وقم هه‌وایی نه‌غمه خوانی خۆی ده‌کا
هیمه‌تم تا دێ له داوێنی غه‌زه‌ل دا سه‌رکه‌وێ
تاقه‌تم نامێنێ،هه‌ست، به‌و ناته‌وانی خۆی ده‌کا
بولبولێک ،ئێستاش له ناو سینه، ده‌ناڵێ بۆ گوڵێک
فکری په‌ڕپه‌ڕبوونی باڵ وهه‌ڵوه‌رانی خۆی ده‌کا
چاوه‌کانت داده‌گرتن، خاترێک بوو مایه‌وه
یادی ئه‌ستێره‌ی سوهه‌یل و به‌ر به‌یانی خۆی ده‌کا
فیته‌یه‌ک نایه له بلوێری دڵی مندا به‌ڵام
یادی هاتنی شه‌نگه بێری، ڕوو به شوانی خۆی ده‌کا
گه‌ر زه‌وی تێکچێ، فه‌له‌ک تێک ناچێ، بۆیه جار و بار
دڵ به شاباڵی، خه‌یاڵی ئاسمانی خۆی ده‌کا
ساڵه‌هایه، خۆشه‌ویستێکم له‌ده‌ست چۆ، گه‌رچی هه‌ر
وا له‌ناو قه‌لبم ده‌ژیت و هه‌رژیانی خۆی ده‌کا
هەر هه‌موو ساڵێ له خۆڕا، بۆ به‌هار شه‌یدا ده‌بم
تا به‌هار دێ یه‌کسه‌ره، فکری خه‌زانی خۆی ده‌کا
هه‌ر له منداڵێوه، به‌دزی، ئێمه‌یان پیر کردبوو
چه‌رخی گه‌ردون زۆربه‌نامه‌ردی، ته‌بانی خۆی ده‌کا
پاشی سه‌د ساڵان، نه ناوێک و نیشان نامێنێ چوون
مێژووهه‌رباسی، وه‌زیر و شایه‌کانی خۆی ده‌کا
میهره‌بان بن تا کوو زیندوین ، وا ده‌گه‌ڵ یه‌کتر عه‌زیز
خاڵه ته‌نیا له‌م جیهانه میهره‌بانی خۆی ده‌کا
🔸خاڵه قازی
🌾 شه‌هریار
@trupkirezgari
BY دێرینە شێعری کوردی
Share with your friend now:
tgoop.com/trupkirezgari/13973