TRUPKIREZGARI Telegram 14124
دێرینە شێعری کوردی
Photo
سەد سڵاو مامۆستا گیان. منیش دووعای بەخێرم هەیە بۆ جەنابتان هیوادارم لەشساغ و تەندروست و بێوەی بن گەورەم.

مامۆستا گیان دەبایە ئیزنت فەرمووبایە هاتبام دەستانم ماچ کردبایەی.🌹

لەسەر ئیزنی جەنابتان:

وشەی "خەسارە": کاتێک خانوو دەهاتە دارەڕایە کابرا کاریتێکی درێژی وەگیر نەدەکەوت بۆ وەیکە بیهاوێتە سەر دیوار و پاشان ئاڵوودارەکان باوێتە سەر کاریتە ناچار دوو داری باش بۆ کاریتە کەڵکی وەردەگرت، جەمسەری دارێک لە سەر دیوارێک ئەوی دیش لە سەر دیوارەکەی بەرامبەر، هەردوو سەری ئەو دوو دارە دەکەوتە ناوەڕاستی دیوەکە، پاشان دارێکی باشیان دەهێنا وەبەر هەردوو ئەو دارانە کە وەک کاریتە کەڵکیان لێ‌وەردەگرێت دەدا سەری ئەو سەری دارەکەیان داویشتە دیواری پانایی هەڵبەتە بڕێک لە خوارەوەی میچەکە دەبوو، لەبن ئەو دارەش کۆڵەکەیەکی باشیان وەبەر دەدا تا هەم خەسارە هەم ئەو دوو کاریتە و ئاڵوودارەکانشی ڕادەگرت. کەوابوو ئەو دارە کە هەردوو کاریتەکەی ڕادەگرت پێیان دەکوت "خەسارە" واتە دارەکە خەسار بووە.

وشەی "ئەسپەرە" کاتێک کاریتە بەدرێژایی لەو دیوار بۆ ئەو دیوار ڕایەڵ دەکرا بۆ وەیکە پاش خستنی ئاڵوودارەکان سەربان، دانەهاتبا کۆڵەکەیان وەبەر دەدا بۆ وەیکە هێزی ڕاگرتنی کۆڵەکە زیاتر بێت لەبن کاریتە و سەری کۆڵەکە دارێکیان بەدرێژایی قەدێکی کەم واتە ٦٠ سانت کە نەقش‌ونیگاری جوانیشیان لێ هەڵدەکەند وەبەر دەدا بەو دارەیان دەکوت: "ئەسپەرە".

وشەی "بەر هەڵێخ" لە دێهات زۆرتری دیوارەکان لە قوڕ و بەرد دادەندران جاری وا هەبوو دیوار لێی وەشک دەکەوتن کە بڕووخێ، نەرووخێ، دەیانکوت: بێنە بەر هەڵێخێکی بە پەناوە هەڵچنە، واتە: ئەو دیوارەی کە بۆ پشتیوان هەڵیان‌دەچنی پێیان دەکوت: "بەرهەڵێخ".
لە شاری دەتدی بینایەک نۆژەن دەکراوە بۆ وەیکە دیواری دراوسێ نەڕووخێ تەختەدارێکمان بە دیوارەکەوە دەنا، کۆڵەکێکیش بۆ عەرز دامان‌دەبەست ئەو تەختەدارە پێمان‌دەکوت: "تیرەگی مەهار". زۆر جاریش لە تیر ئاسن کەڵکیان وەردەگرت.

وشەی "پەردوو" بە دوو جۆر دامان‌دەهێنا یەکەم بە ئامرازی لێنتی دارتاشی کە زۆرتر بۆ داپۆشینی سەربان کەڵکیان لێ‌وەردەگرێت.

دووهەم بە تەشۆی دارتاشی کە بۆ بن‌میچی بیناکە کەڵکیان لێ‌وەردەگرێت چون ڕیشاڵی هەبوو گێچی چاک بە خۆیەوە دەگرت، هەڵبەت پەردوو بۆ بن میچی بە لێنت دامان‌دێنا بەڵام پەردووی تەشۆ باشتر بوو بۆ کاری گێچ‌خاک‌.

وشەی "پلووسکی دار" دەیان‌هێنا دارێکی خڕ یا داری لوولەشیان پێ‌دەکوت بەدرێژایی میترێک یا کەمتر دەیان‌بڕێوە پاشان بە ئامرازی شەقەی دارتاشی لە نێوەڕاست‌ڕا لە باری درێژی دایان‌دێنا  پاشان بە ئامرازی وەک قەڵبڕات، ئەسکەنە، مکارە، موغار، نێویان هەڵدەکۆڵی،  بۆ وەیکە لێم تێ‌بگەن شووتی چۆن بە کەچکان نێوی دەکۆڵن ئاوا ساز دەکرا، پاشان لە سەربان دادەمەزرا، هەڵبەت دەبایە ئەو سەرەی ئاوی بەفر و بارانی پێدا دەهاتە خوارێ لە دیوار دوور بایە تا پڕیشکی ئاوەکە وە دیوار نەکەوێ و دیوار نەتلیسێتەوە.

مامۆستا گیان هیوادارم کەم‌وکووڕی من وەبەر چاو نەگرن و چاوپۆشی لێ بفەرموون.

کورد کوتەنی "دیاری شوان ئاڵەکۆکە".
🌹🙏🌹🙏

مستەفا عابید زادە - مهاباد

@farhangijin

tgoop.com/trupkirezgari/14124
Create:
Last Update:

BY دێرینە شێعری کوردی

Share with your friend now:
tgoop.com/trupkirezgari/14124

View MORE
Open in Telegram

Telegram News

Date: |

Matt Hussey, editorial director at NEAR Protocol also responded to this news with “#meIRL”. Just as you search “Bear Market Screaming” in Telegram, you will see a Pepe frog yelling as the group’s featured image. With the sharp downturn in the crypto market, yelling has become a coping mechanism for many crypto traders. This screaming therapy became popular after the surge of Goblintown Ethereum NFTs at the end of May or early June. Here, holders made incoherent groaning sounds in late-night Twitter spaces. They also role-played as urine-loving Goblin creatures. Today, we will address Telegram channels and how to use them for maximum benefit. Image: Telegram. Some Telegram Channels content management tips
from us

Telegram دێرینە شێعری کوردی
FROM American