tgoop.com/vejin_books/163
Last Update:
📕 دوو بەرگی «دیوانی خادیم» لە ڤەژینبوکسدا دانرا
«دیوانی خادیم» شیعرەکانی «حاجی میرزا عەبدووڵڵا» ناسراو بە خادیم (۱٨۹٥-۱۹٥۳) شاعیری خەڵکی کۆیەیە. خادیم لە هەموو بابەتێک شیعری نووسیوە وەک ئایینی، دڵداری، وەسف و پێداهەڵدان و نیشتمانپەروەری. شەش تەرکیببەندی داناوە بە ناوی «تەرکیببەند لە عیشقدا» کە بووەتە هۆی دەوڵەمەندیی دیوانەکەی، لەگەڵ کۆمەڵێک چوارینە و پێنجخشتەکی و موستەزاد.
- سپاس بۆ کاک «محەممەد حەلیمی» کە دەقی بەرگی یەکەمی دیوانەکەی تایپ کردەوە.
- سپاس بۆ دادە «هۆزان عەزیزی» و کاک «ناسێح خوسرەوی»، کە بەرگی دووەمی دیوانەکەیان تایپ کردەوە.
- سپاس بۆ دادە «سروە ئەمین ساڵەحی» و دادە «هۆزان عەزیزی» کە دەقەکانیان ئامادە کرد بۆ داتابەیس.
- سپاس بۆ کاک «ڕێبوار هەورامی» کە کێشی شیعرەکانی دەستنیشان کرد.
https://books.vejin.net/ck/news/1093
بەرگی یەکەمی دیوانی خادیم:
https://books.vejin.net/ck/book/264
بەرگی دووەمی دیوانی خادیم:
https://books.vejin.net/ck/book/274
BY VejînBooks

Share with your friend now:
tgoop.com/vejin_books/163