Telegram Web
ئامۆژگاری مامۆستا حەقیقی لە وەرزی زستان بۆ ئەوەی تووشی هەڵامەت و نەخۆشی نەبین:


دەرمانی هەڵامەتێ حەب و دەرزی نین
چای دەم کە بە زەنجەفیل و هێڵ و دارچین
زستانە ئەگەر، بڕۆ لە کورسی بخزێ
عارەق بڕژێنە نێوەنێوە و چین‌چین



@z_harman
(مامۆستا هەژار بۆ مەهاباد)

من بە بێ تۆ کە دەپرسی چۆنم
لە تەشەندایە برینی کۆنم

دوور له باڵات لە ژیانم زیزم
سیس و بابردە،گەڵای پاییزم

کاتی وا نەبووە لە دڵما لاچی
تا ژیان ماوە لە بیرم ناچی

سوێند بە خۆت بشچمە ژێر گڵکۆوە
گیان پەپوولێکە بە دەوری تۆوە

نمەکت بمگرێ گەر لێت لادەم
لەو جیهانیش بە بەهەشتت نادەم

@z_harman


✍️:مامۆستا هەژار
8
مەکە سەروقژت کفن مەکە، ژن
گوڵزار چۆن کفن ئەکرێ
گوڵەگەنم چۆن کوێر ئەکرێ
گژوگیا چۆن بەند ئەکرێ
ئازادی چۆن زیندەبەچاڵ ئەکرێ، ژن
سەروقژت مەدەرە دەست پارچە پەڕۆیەک، ژن
سەروقژت مەسپێرە بە شووی لەچک و
سەروقژت مەخەرە تابووتی چارشێوێکەوە و
سەروقژت لە تاریکی هەڵمەکێشە، ژن

@z_harman

هۆنراوه:مامۆستا شێرکۆ بێکەس
👌4
3🥰1
گەر دوسەد پەیکان د نێڤا دل ب وان دێ خوەش بوان
هەر دەما کەوکەب بدینا نەجم و پەروین بێحجاب


@z_harman

✍️:مەلای جزیری
4🙏1
چەندی بێژم سڕ و حالان
ئاهـ ژ دەستێ چاڤ غەزالان
هەر دنالم ماهـ و سالان
کەس ب حالێ من نەزان

ماهـ و سالان ئەز دنالم
شەڤ و رۆژ تالب وسالم
عاشقێ بەژنا شەپالم
کەس ب حالێ من نەزان

@z_harman

✍️:فەقێ تەیران
👏7🙏1
بەر بەڕۆچکەش خەونە بۆ کۆرپەی کەسیرەی ئارەزووم

@z_harman


✍️:مامۆستا ئەمین گەردیگلانی
💔4
مامۆستا هێمن گیان لە پێشەکییەک بۆ "پێکەنینی گەدا"ی مامۆستا حەسەن قزڵجی
بەو شێوەیە باسی جوانیی بۆکان و کیژەکانی دەکا:

شەو درەنگانە، بێدەنگییەکی بەسام ژوورە ساردوسڕ و چۆل‌وهۆل و نیوە تاریکەکەی داگرتووم. لە خوێندنەوەی ئەم چیرۆکانە بوومەوە، لە حاڵێکدا کە کارێکی زۆریان کردۆتە سەر مێشک و دەمارم و وردە فرمێسکیان پێ هەڵوەراندووم. بە ئەسپایی دەفتەرەکە دادەنێم. چراکە دەکوژێنمەوە، لە جێگاکەم دەخزێم و چاو لێک دەنێم بەڵکوو سەرخەوێک بشکێنم و خەم و پەژارەم بڕەوێنم.
کەچی خەیاڵ هەڵمدەگرێ، دەمبا... دەمبا... دەوەنا و دەوەن و ڕەوەزا و ڕەوەز بەسەر بەفری سەری کوێستاناندا، بەنێو دارستان و لێرە چڕوپڕەکاندا، بە پێدەشت و گۆڕ و نەرمانەکاندا، بە نواڵە زنوێر و بژوێنەکاندا، بە بەستێنی چۆمی «تەتەهوو»دا بۆ شارە خونچیلانەکەی مامۆستا، بۆ بۆکان، بۆ بووکی شارەکانی کوردستان، بۆ کانگای ئەوین و دڵداری، بۆ مەکۆی خەبات و فیداکاری بۆ بەر سەلای سەرداری شەهید، بۆ سەر حەوز و کانییە جوان و بەناوبانگەکەی، بۆ تەماشای بەژن و باڵا و خاڵ و میل و چاو و برۆ و کەزێ و ئەگریجە و پووز و بەلەک و سەر و شەدە و شان و دەسماڵ و قەد و پشتێنی کیژە بۆکانییان، کە دەستە دەستە و پۆل پۆل وەک مێگەلی مامز و ئاسک بە لەنجە و لار و تاسکە تاسک دێنە سەر حەوز، وە گۆزە سوور و نەخشاوەکانیان بە ناز لە کانی هەڵدەدەن و وێنەیان لە ئاوێنەی ڕوون و بێگەردی حەوزەکەدا جیلوەیەکی ئاسمانی هەیە کە فریشتە و پەری وەبیر دەێنێتەوە، شعوور و زەوق مشتوماڵ دەکا و هەست و خەیاڵ دەبزوێنێ.
گوێم لە دەنگی ئەو منداڵە ڕەزاسووک و بزۆز و ڕووتەڵە هەڵوافرۆشانە دەبێ. کە تەبەکی هەڵوا دەگێڕن و بە هەوایەکی خۆش پێی هەڵدەڵێن و هاوار دەکەن:
هەڵوای تەن تەنانی، هەتا نەیخۆی نایزانی.


@z_harman
10👍2
💔4
👌31
3👏3
3👍2👏1
8🙏1
@z_harman

دەوڵەت فەرمانی دابوو دەبێ هەموو کەس کڵاوی پەهلەوی لە سەر نێ و مێزەرە و جلی کوردی قەدەغەیە. ئەو حوکمە بۆ پۆلیسی دەوڵەت، بازاڕێکی زۆر بە قازانجی پێک هێنابوو. هەر کەس تیتۆڵە پشتێندێک، بزگوڕە مێزەرێک بە قەد و سەریەوە با، یان پاتۆڵ و ڕانکی نێفەک‌شۆڕی کوردانەی بوایە، بە دار و قامچی بەردەبوونە گیانی و بە بێ بەرتیل ڕزگاربوونی چەتوون بوو.

چێشتی مجێور(مامۆستا هەژار)

@z_harman

دەچمە سەر چۆم و خەیابان یەک نەفەس ئاسوودە بم
شەهرەبانی حازرە و داوای کڵاوم لێ‌دەکا

(مەلا مارف کۆکەیی)
@z_harman

لە خەیابانی شاری،لە کووچان ڕێم کە ڕێم کە،دینت دە... پەهلەوی دەڵێ شەپکەی لە سەر کە.

(قالەشین)

@z_harman


ڕەزاشای گۆڕبەگۆر دەسەڵاتداری خوێنمژی پەهلەوی پۆشینی جل‌وبەرگی ڕەسەنی کوردی قەدەغە کردبوو و دەیویست بە زۆرەملی خەڵک شەپکەیەکی تایبەت لە سەر نێ.
ڕەزاشا تۆپی بەڵام کوردستان، زمان و جل‌وبەرگ و سەرجەم پێناسەکانی مانەوە و هەر دەمێنن.

#کوردستان
👏6👌2
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
@z_harman

بەشێک لە نووسراوەی "سروودی ژیان"
نووسین و خوێندنەوە:م.عەزیز وەلیانی
وێنەکان لە لاپەڕەی وێنەگر ڕەحمەتی بەهێشتی وەرگیراون.
💯31
@z_harman

چارشێو و دەسماڵی تۆ، شەرحە لەبۆ تاریکی شەو
من لە عومرم مانگ لەنێو تاریکەشەو نەمبیستووە

(مستەفا شەوقی)

من هەڵۆی لووتکەی بەرزی داڵانیم
هەرگیز وەک قاڵاو، ناکەومە چینە
حەسەن بۆ مەقام نۆکەری ناکا
سەد جار ڕیامە، ئەو جۆرە ژینە

(مەلا حەسەنی دزڵی)

بێ سوودەن سەودای عشقی نازداران
نازداران تا سەر وەفا نەداران
ئەر تۆ بکێشی سەد ساڵ جەفاشان
تا سەر چەنی کەس نیەن وەفاشان

(سەیدی)

بۆچی وەک کەو جنسی خۆم راکێشمە ژێر داوی بەڵا
دانی گەنمی ناو قەفەس ناخۆم و گیا و گەپڵەم بەسە


(پیرەمێرد)

بۆ ماچی دەمی ساڵێکە سۆفی لە ڕەهندا
ئیمانی بەخت کرد و شوکر ماچی نەدایە

(حەریق)

ئەحمەدی کۆر،تەن لە فاق دە،دڵ بە حوببی یاری تاق دە
یەک بخوازە و یەک تەڵاق دە، نابنە دۆستت دوو هەوێ

(ئەحمەدی کۆر)

گریبانی سەبووریم چاکە وەک بولبول لە شەوقی گوڵ
نموونەی چاکە ئەم چاکە، بە یادی چاکی دامانت

(ناری)

شەو بەبێ شەمعی ڕوخت پڕ زولمەتە خانەی دڵم
ڕۆژ بەبێ ڕۆژی جەماڵی تۆ سیاهـ و تارییە
نەقشی زار و لێوی ئاڵت نایەتە جەدوەلکەشی
مانی چینیش وا تەحەیور ماوە لەو پەرگارییە

(سافی هیرانی)

@z_harman

باری ڕاستی قەت لە موویێکا نەدی شانەی فەقیر
هەر کەسێ دڵ‌چاکە دایم هەر بەشی موشکیل درا

(حەمدی)

شەو ئەزانی بۆ چی هەر دەور و خولی ڕووی تۆ ئەدەم!؟
تا بزانی من کە پەروانەی چراتم، ڕۆحەکەم

(بێخود)

@z_harman


گوڵبژێرێک لە شاعیرانی کورد
پێشکەش بە هەموو لایەنگرانی شێعر
و ئەدەبیاتی کوردستان
👏6👍1
ئەی نێرەهەڵۆی ڕەوەزان،
ئەی کەڵەکێوییەکەی باکوور،
ئەی سێدارەی بەژن بڵند،
ئەی نیشانەی مەرگی سنوور،

بێدەنگ مەبە، بچریکێنە.
ئاسمانی بە تریاک نوستوو ڕاچڵەکێنە
بێدەنگ مەبە،
دەنگت: ئەلبۆمی دەنگانە
دەنگت: پەلکەزێڕینەیە،
جێی زەماوەندی ڕەنگانە.

دەنگت:
سروەی بایە، سرتەی ژوانە،
بوومەلەرزەیە، بورکانە


@z_harman


(پەشێو بۆ شڤان پەروەر)
👍1
2025/07/13 01:32:40
Back to Top
HTML Embed Code: