Telegram Web
گەر قەڵەم بۆ گەل نەنووسێ،خۆی نەکاتە ڕابەری
خوایە هەر دوو دەستی بشکێ،کوێر بێ چاوی نووسەری

هەستیارێ،هەست نەکا ئازار و دەرد و ژانی گەل
پێی بڵێن:بیژووی ئەتۆ لەم ئاو و خاکە بێبەری.

@z_harman

✍️:م.عەونی
5
مامۆستا قانعی جوانبین و ڕۆشەنبیر لە هۆنراوەی (هاوار بۆ ژنان)بەو شێوەیە کۆمەڵگا و پیاو ئامۆژگاری دەکا کە ڕێز لە ژن بگرن.

بۆ سێ ژن دێنی بۆ سەر جێگەی ئەو؟
ئەو بۆ شوو ناکا بە وەعدەی یەک شەو؟

مەعلووم پیاوێ تر بچێتە پاڵی
دەم ببا بۆ لای ڕوومەت و خاڵی

ئەو ئێش و داخە لە جەرگی تۆیە
بۆ جەرگی ئەویش هەروا بەسۆیە

کە ئەو دەنگ ناکا وازی لێ بێنە
لەسەر خۆڕایی دڵی مەشکێنە

بێبەشی مەکە لە ڕابواردن
با وەک یەک بژین تا ڕۆژی مردن

@z_harman

✍️:م.قانع
7
مامۆستا "مارفی ئاغایی" لە هۆنراوەی(خۆشم دەوێی،لێشت تووڕەم)بۆ هاوڕێ و شاعیری مەزنی نەتەوەکەمان مامۆستا "جەلالی مەلەکشا" ئاوا دەنووسێ:

هەور وەک تۆ
به گریان ئاشنا نییە.
ژان وەکوو تۆ
بە ناخی هیچ برینێکدا ڕۆنەچووە.
هیچ بێشەیەک
لە خەزانی تەمەنیدا
نیوهێندی تۆ
گەڵا و لک‌وپۆی ئازاری
نەوەریوە.
ئیزن مەدە
لەوە زیاتر ئاوری ڕۆژگار
دووکەڵەکەی لە هەناوتا جێ کاتەوە.
گۆشەی زیندان
بۆشاییەکەی
بە لەشی تۆ پڕ کاتەوە.

@z_harman


✍️م.مارف ئاغایی
👍3👏1
فه‌قـیری به‌وه‌ی ناڵێـــن نه‌تبـــێ نان  
خانووی چه‌ند نوهۆم قه‌ڵا و باڵه‌خان

که‌سێ که‌ نه‌یبێ هیچ ئه‌ندێشه‌ و بیر
شیــــاوی وه‌یه‌ پێی بڵێی فه‌قیــــــــر

@z_harman


✍️:م.هەڵوەدا
وێنە:حوسێن خاڵەندی
👌5
🔥1
@z_harman

کوتیان وشتر،ئەستۆت خوارە
کوتی:جا بە ناشکوری ناڵێم کوێم ڕاستە؟

بەری تڕان بە ڕانکێ ناگیرێ.

لە ڕاوکەری تازە وایە ڕاوکەری کۆن کوێرە.

ئەگە بە ڕدێن بایە،بزن قازی دەبوو.

کابانی سەر بە ڕشکێ، نە "دۆ"ت دەخۆم نە کەشکێ.

سپڵە چ مزگەوتی بۆ درووست کەی،چ لێی بڕووخێنی هەر پێی وەک یەکە.

@z_harman


میوانی ڕۆژێکی،جاسووسی ساڵێکی.

نانی ڕەق و دۆی ترش،دەخۆی بخۆ،ناخۆی چش.

ڕەشی بەر تاوێ،سپی نابێ بە ئاوێ.

تەونی چارەڕەشی بە ئاوی زمزمیش پا نابێتەوە.

لەسەر ڕێیان گووی دەکا،هەتا نێوی بابی بێنن.

ئاخ لە دەردی زەمانە،کەکرەش بۆتە ڕیحانە.

@z_harman


ئەدەبیاتی زارەکیی موکریان
م.سەلاح پایانیانی
👌3👍1
مەشکەم بژێ بە حەوتان،لەبن داری دە کەوتان،ڕۆنی خۆم ،دۆی دم‌چەوتان.

مەشکەم مەشکەی دارگوێزێ،ڕۆن بۆ کابرای پەرێزێ،خوا مەشکەم بپارێزێ.

مەشکەم دەژێ بە شەشان،لەسەر کانییە وەنەوشان،ڕۆن قابیلی چاوڕەشان.

مەشکەم مەشکەی کاوڕی،نێرخاسان بە قوڕێ گری،ڕۆنی زۆر لێ‌ناگری.

ئاوی سێ خڕ و سێ دۆڵان، مەشکێ بژێنن بە کچۆڵان،ڕۆن خۆشە بە بابۆڵان.

مەشکەم مەشکەی مانگایە،لۆلەپ لە دار خورمایە،شڵقی گەییە بەغدایە،لەبەر ڕۆنی هەڵنایە.

مەشکەم مەشکەی کاوڕی،هەڵمانداوە لە چڕی،بازرگان ڕۆنیان کڕی،کابان لە خۆشیان فڕی.

مەشکە دەژێنین بە چواران ،بە خرینگ‌وهۆڕی گواران،ڕۆنی بۆ شۆڕەسواران.

@z_harman

ئاوێ لە خڕۆکان دێنم،نیوپووت ڕۆنی دەردێنم،قەرزداران پێک دێنم،دڵی هیچیان ناشکێنم.

ڕۆنی دەگرم بە باران،لە پایزەهەواران،چاوجوان بیخوا بە پارووان.

مەشکێم لە دارهەنارە،کابان دەسرۆکەی لارە،دۆی زۆر،ڕۆن بە تەغارە.

مەشکە مەشکەی گاڕەشی،هەڵیاندا لە گاگەشی،لەبەر ڕۆنی دەقەڵشی.

مەشکە بژێ بە سێیان،لەبن داری هەرمێیان،ڕۆنی من دۆی فەقێیان.


@z_harman

ئەدەبیاتی زارەکیی موکریان
سەلاح پایانیانی
وێنەگر:ئومید فەڕوخ
👍4👏3🤝1
بە کەسێکی لەچەر،ڕژد،خەسیس و دەسقووچاو دەڵێن
Anonymous Quiz
36%
1_نان‌‌نەخۆر
11%
2_پارووبژێر
53%
3_بژاردەی 1،2
(مێش بە حەواوە ناڵ دەکات )مەبەست لە چ کەسانێکە؟
Anonymous Quiz
88%
1_مرۆڤی زیرەک
12%
2_مرۆڤی گێژ و ساویلکە
2025/07/12 18:04:45
Back to Top
HTML Embed Code: